پچڕانی ڕێگەکانی پشتیوانی داعش لە شاری دەیروزووری سوریا
بە زاڵ بوونی سوپای سوریا بەسەر ناوچەگەلێکی باکووری شاری دەیروزوور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا، ڕێگەی پشتیوانی و تەداروکاتیی تاقمی تیرۆریستیی داعش بۆ ناو گەڕەکەکانی ئەم شارە داخرا.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بنکەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرەڤانی سوریا بەیانی ڕۆژی شەممە بە گێڕانەوە لەسەرچاوەکانی مەیدانیی ڕایگەیاند : بە زاڵ بوونی سوپای سوریا بەسەر مەیدانی حەلبییە لە ناوچەی سالحیە لە بەشی دەروازەی باکووری شاری دەیروزوور و ڕۆیشتن بەرەو پردی سیاسە ، ڕێگەی تەداروکاتی ئەندامانی تیرۆریستیی داعش لە هەندێ لە گەڕەکەکانی شاری دەیروزوور داخرا.
هەروەها بە زاڵ بوونی سوپای سوریا بەسەر گوندی ساڵحیە و پێشڕەوی لە ڕۆژهەڵاتی چومی فورات، سوپای ئەم وڵاتە گەیشتە جاددەی دەیروزوور - حەسەکە و ژومارێک لە تیرۆریستانی داعشیش لەم میحوەرە کوژران و چەکەمەنییەکانیان تێک شکێندران.
فرۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانی سوریاش چەندین جار بنکەی تاقمی تیرۆریستی تەکفیری داعشیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ڕۆژهەڵاتی سوریا بوردومان کرد .