پەلاماری زایونیەکان بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا
شارۆچکەنشینانی زایونی جارێکی دیکە سوکایەتیان بە مزگەوتی ئەقسا کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ناوەندی هەواڵدەری فەلەستینی چەن گرووپ لە شارۆچکە نشینانی زایونی ڕۆژی یەکشەممە لە ژێر چاودێری سەربازانی داگیرکەری قودس لە باب الموغاربە چوونە ناو مزگەوتی ئەقسا و بە شێوەی هاندەرانە لە بەشە جۆراوجۆرەکانی گەشتیان لێ دا . ئەو دەسدرێژکاریە لە وڵام بە بانگهێشتی بەربڵاوی تاقمە زایونیەکانی چالاک لە بواری کاولکردنی مزگەوتی ئەقسا و سازکرانی پەرەستگەی درویین ئەنجام درا . مزگەوتی ئەقسا وەک سەمبۆلی سەرەکی شۆناسی ئیسلامی فەلەستینی شاری بیتولموقە دەس بەردەوام کەوتە بەر ئامانجی کاولکارانەی ڕژیمی زایونی . زایونیەکان بۆ دەسڕاگەیشتن بە ئامانجی پاوانخوازانەی خۆیان بەردەوام پەلاماریان کردووەتە سەر مزگەوتی ئەقسا و بێ ڕێزیان کردووە بە پیرۆزایەتی یە ئیسلامیەکان لەو پەلامارانە دا کە لە ئوکتوبری 2015 واتا دەسپێکی ئینتفازەی قودس پەرەی سەندووە تا ئێستا زیاتر لە 380 فەلەستینی شەهید بوونە و ژۆمارێکی زۆریش بریندار یان قۆڵبەست کراون . دامەزراوە ئیسلامیەکانی بەیتولموقەدەس ئەم دواییە لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە شۆێنهاتی نالەباری دەسدرێژی سەربازان و شارۆچکەنشینانی زایونی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا وشداریان داوە .