تشرینی یه‌که‌م 15, 2017 18:17 Asia/Tehran
  • تێکهەڵچوونی  دوو گرووپی ترۆریستی سەر بە  سوپای ئازاد لە باکووری سوریا

تاقمەکانی ترۆریستی " فرقة السلطان مراد و الجبهة الشامیة" لە باکووری رۆژهەڵاتی ستانی حەڵەب بە هۆی دابینی سەرچاوەکانی دراوی کەوتنە گیانی یەکتری .

 بە  گویرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس، تاقمەکانی ترۆریستی" فرقة السلطان مراد  و الجبهة الشامیة" سەربە سوپای ئازادی سوریا لە باکووری سوریا پیکەوە تێکهەڵچوون.

 رۆژنامەی ئەلوەتەنی سوریا بە گێرانەوە لە سەرچاوەکانی دەنگ و باس ڕاپۆرتی دا کە ئەندامانی سەر بە ئەلسۆڵتان مۆراد لە میحوەری گوندی " ئەلحەمران" هەڵکەوتوو لە ریفی باکووری ڕۆژهەڵاتی حەڵەب پەلاماریان کردە سەر بنکەکانیی الجبهه الشامیه .

 هەر ئێستا ئەم ناوچەیە شایەتی ئامادە باش و ئالۆزی ئاسایشییە و دانیشتوانی ئەو نیگەرانی زۆرتر بوونەوەی ڕادەی تێکهەڵچوون و ئالۆزی لەو ناوچەیە دان .

 بە وتەی ئەلوەتەن، ترۆریستان هەر وەک هەمیشە لەبەر دابینی داهاتەکانی دراوی لە باکووری سوریا کەوتوونەتە گیانی یەکتری  و ئەو تێکهەڵچوونانە یش بە هۆی بوراگەکانی سنووری  لەگەل تورکیایە.مەسەلەی دابەشکردنیی داهاتیی بوارگەکانی ئەلسەلامە هۆی سەرەکی ناکۆکی و تێکهەڵچوونەکانی نێوان ئەو دوو گرووپەیە .

«براء الشامی»وتە بێژی بەری ئەلشامیە، لەم بوارە ڕایگەیاند کە دوای ئۆپەراسیۆنی وەرگرتنیی بوراگەی باب ئەلسەلامە بە ناوەندی ساختەی ناسراو بە " دەوڵەتی کاتی" ، ئەندامانی ئەلسۆڵتان مۆراد بەرامبەر بەرەی شامییە ڕیزبەندیان کرد و جادەکانیان داخست ، گوایا لەو بابەتە ڕازی نەبوون .