دسپێکرانی پێشانگای نێودەوڵەتیی"ئێران تێلێ کامی٢٠١٧" ی تاران
تشرینی یهکهم 16, 2017 10:26 Asia/Tehran
هەژدەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی پیشەسازییەکانی بەدالەو ڕاگەیاندن(ئێران تێلێ کامی٢٠١٧) ئەمرۆ دووشەممە لەتاران دەستی پێکرد.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا؛ لەو پێشانگایەدا کە هەتا١٩ی ئۆکتۆبر بەردەوامە، جگە لە کۆمپانیا ناوخۆییەکان، نوێنەران و کۆمپانیاگەلێک لە سلۆڤێنی، ئینگلیز، ئاڵمان، تایوان، چین، ڕووسیا، ژاپۆن، سوئیس، فەڕانسە، فەنلەند، قەزاقستان، کەنادا، لێتۆنی، نەرویژ و یونان تێیدا بەشدارن.
پێشانگای تێلێ کامی٢٠١٧ بەئامانجی ناساندنی دوادەسکەوتەکان ، کەرەستەو ئامێر و دەم و دەزگە بەدالییەکان و گۆڕانکارییەکانی هاوپێوەند بە بەدالەو پەیوەندییەکان لە پاییزی هەموو ساڵێکدا بەڕێوە دەچێ.