سەعد حەریری دوای ئەبو زەبی چوو بۆ بەحرەین
سەرۆک وەزیرانی دەس لەکارکشاوەی لوبنان لە ئەبوزەبی لەگەڵ محەممەد بن زایید دیداری کرد. حەریری دوای ئیمارات چوو بۆ بەحرەین .
بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا ، کەناڵی ئین بی ئین ئەمڕۆ ڕاپۆرتی دا. سەعد حەریری ، سەرۆک وەزیرانی دەس لەکار کشاوەی لوبنان دوای سەفەرەکەی بۆ ئەبوزەبی چوو بۆ بەحرەین .
وادێتە بەرچاو ئەم سەفەرانەی حەریری لەوەڵام بە پیش بینیە کان لەمەڕ مانەوەی بەزۆرە ملی ناوبراو لە ڕیازە. سەعد حەریری بەیانی ئەمڕٶ ڕیازی بەرەو ئەبوزەبی بە جێ هێشت وپاش نێوەڕوو لەگەڵ محەممەد بن زایید ، وەلیعدهدی ئەبوزەبی دیداری کرد.
حەریری لەم دیدارە دا دەستی دا بە لێکدانەوەی تاوانەکانی هاوپێوەند بە وازلەکارهێنانی لە پلەکەی ودۆخێک کەناچاربوو بە ئەنجام دانی . ئەودووکەسە شوێنهاتەکانی سەرچاوەگرتوو لەم دەس لەکار کێشانەیان لێک دایەوە. شازادەی جێ نشینی ئەبوزەبی دوستایەتی نێزیک لەگەڵ شازادەی جێ نشینی سەعودی هەیە .
سەعد حەریری ڕۆژی شەممە لە ڕیاز دەس لەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند. ناوبراو لە حێزبۆڵلا وئێڕان بە توندی ڕەخنەی گرت. بەرپرسانی عەرەبستانی لە ڕۆژەکانی ئەم دواییە قسەی توندوتیژیان لەدژی حیزبۆڵڵا دەربڕێوە.
حەریری ڕۆژی ڕابردوو یش لەگەڵ مەلەک سەلمان بن عەبدولعەزیز ، پاشای عەرەبستان دیداری کرد. پێشتر شایعەو دەنگۆ لە بارەی مانەوەی بەزۆرەملی ئەولەڕیاز بڵاوکرابووەوە.