قۆڵبەست کرانی دوو سەرکردەی تاقمی ترۆریستی داعش لە "عەرساڵ"ی لوبنان
سوپای لوبانان رۆژی سێی شەممە لەبەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند، دوو سەرکردەی تاقمی ترۆریستی داعش یان لە ناوچەی "عەرسال" ی ئەو وڵاتە قۆڵبەست کردووە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی ئێران، سوپای لوبنان وتیشی: دەزگەی هەوڵگری سوپا دوو کەس لە بەرچاوترین سەرکردەکانیی تاقمی ترۆریستی داعش بە ناوەکانیی " ئیبراهیم ئەحمەد زەعرور" و "عۆدەی حسەین ئەلختیب" یان قۆڵبەست کردووە .
لەبەیاننامەی سوپای لوبناندا هاتووە ، ئەو دوو سەرکردەی داعش بە ئۆپەراسیۆنیی جۆر بەجۆری ترۆریستی پیگەکانی سوپای لوبنانیان داوبو بەر پەلاماری خۆیان دا.
سوپا وخۆڕاگری لوبنان لەمدواییە لە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی بەرزاییەکانی عەرسال لە لوبنان و بەرزاییەکانی قەلەموونی رۆژئاوایی سوریا کەلە ٢١ ژوئیەی ٢٠١٧ەوە دەستپێکراوە، توانیان ناوچەگەلیک کە نزیک سێی ساڵ لە لایەن تاقمی ترۆریستی تەکفیری بەرەی نۆسرە وداعشەەوە داگیر کرابوون، ئازاد بکەنەوە .