تشرینی دووه‌م 08, 2017 22:59 Asia/Tehran
  • پشتیوانیی یەکێتیی ئەورووپا لە سەقامی لوبنان

یەکێتیی ئەورووپا دوابەدوای لەکار کشانەوەی سەرۆک وەزیرانی لوبنان، پشتیوانیی خۆی لە سەقام و سەروەریی ئەم وڵاتە ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، یەکێتیی ئەورووپا ڕۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەیەک دا داوای لە تەواوی لایەنەکان کرد کە بەدوای وتووێژی سازندەوە بن و بۆ بەهێز کردنی دامەزراوەکانی لوبنان پێکەوە هاوکاری بکەن.

لە بەیاننامەکەی یەکێتیی ئەورووپادا هەروەها هاتووە داوا لە تەواوی لایەنەکانی لوبنانی کراوە لە ئاراستەی یاسای بنەڕەتیی وڵاتەکەیان پێبەندی هەڵبژاردنی پەرلەمانی بن لە سەرەتای ساڵی 2018 دا.

سەعد حەریری چوارەمی نوامبەری 2017 لە کاتێکدا کە لە دەرەوەی لوبنان و لە عەرەبستانی سەعودی دا بوو هەواڵی لەکار کشانەوەی خۆی بڵاو کردەوەو پاشان هێندێک بانگەشەی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران و حیزبوڵڵا هێنایە ئاراوە.

ڕاگەیەندرانی لەکار کشانەوەی سەعد حەریری لە عەرەبستان و قسەکانی دژی ئێران و حیزبوڵڵای لوبنان دەربڕی ئەم ڕاستییەیە کە ئالی سەعود ڕۆڵێکی کاراو سەرەکیی لەو هەنگاوەدا چاوەڕوان نەکراوەی سەرۆک وەزیرانی پێشووی لوبناندا هەبووە.

سەرپەیڤ