تشرینی دووه‌م 18, 2017 12:52 Asia/Tehran
  • سەفەری سەعد حەریری لە عەرەبستان بۆ فەڕانسە

پاش نزیک بە دوو حەوتە کە لە ئامادەبوونی سەعد حەریری لە ڕیازی پایتەختی عەرەبستان، تێدەپەڕێ، ناوبراو دوێشەو(هەینی) ئەو وڵاتەی بەرەو فەڕانسە جێهێشت.

سەعد حەریری کاتی چوونەدەر لە عەرەبستانی سەعوودی بەرەو فەڕانسە لەپەیجەکەی لەتوئیتەر نووسی: هەواڵەکان لەبارەی گیرانی ناوبراو لە عەرەبستانی سەعوودی، درۆیە.

بڕیارە سەعد حەریری ئەمڕۆ شەممە لە کۆشکی ئێلیزە لەگەڵ ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕانسە دیدار و وتووێژ بکات.

کەناڵی ئێل بی سی لوبنان ڕاپۆری دا: حەریری بەر لە وەڕێکەوتن بەرەو پاریس لەگەڵ محەممەد بن سەلمان ، پاشمیری عەرەبستانی سەعوودی دیدار و وتووێژی کردووە.

میشل عەون سەرۆک کۆماری لوبنان رۆژی پێنج شەممە پشت ڕاستی کردەوە، سەعد حەریری بەزوویی لە عەرەبستانی سەعوودی دەچێتە فەڕانسە.

سەرۆک کۆماری لوبنان ڕایگەیاند؛ چاوەڕوانی گەڕانەوەی سەعد حەریری بۆ بەیرووت پاش سەفەرەکەی بۆ پاریس، بۆ وتووێژ لەبارەی چارەنووسی حکومەتەکەیەتی.

سەعد حەریری چواری نۆڤمبەری٢٠١٧ لە ڕیاز، پایتەختی عەرەبستانی سەعوودی بەشێوەی گوماناوی و لەڕووی دەقێک کە بۆ ناوبراو ئامادە کرابوو و خوێندیەوە، لەپۆستی سەرۆک وزیریی لوبنان کشایەوە.

بەرپرسانی لوبنانی لەوان سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە، عەرەبستانی سەعوودی تاوانبار دەکەن کە حەریری گیراوەو ناچار بە لەکارکشانەوە بووە.

سەرپەیڤ