منداڵانی یەمەنی قوربانی شەڕخوازییەکانیی ئالی سەعوود
نیفاق و دوو ڕوویی ئالی سەعوود کاتێک دەردەکەوێت کە خۆی بە خزمەتکار و خادێمی حەرەمەینی شەریفەین لە قەلەم ئەدات و لە ساڵ دا ژمارێەکی زۆر قۆرئان لە نێوان موسولمانەکان دا بڵاو دەکاتەوە ، بەڵام بە ڕێکخراوە نێو دەوڵەتییەکانی ئیزن نادات تەنانەت خۆراک و دەرمان بگەێینە خەڵکی برسی و نەخۆشی یەمەن. ئەوەیش ،باس لە قووڵایی ڕق و کینەو بێ بەزەیی و دڵڕەقی سەعوودییەکان دژی خەڵکی موسولمانی یەمەن دەکات .

سیی و سێی مانگە تێپەڕیوە لە شەڕی ئالی سەعوود و چەند حکوومەتی دیکەی عەرەبی دژی خەڵکی مەزلوومی یەمەن .کاربەدستان و کەشکەرییانی سەعوودی وای بۆ چووبوون کە درێژەی دوو حيوتە،یەمەن داگیر و دەست وپێوەندی خۆیان حاکم دەکەن لەو وڵاتە دا. مۆقاومە و خۆڕاگری گەلی یەمەن بوو بە هۆی دەستڕانەگەییشتنی سەعوودییەکان بە ئامانجە خۆوێوەردەرانەکانیان سەرڕای ئەمەیش دەستدرێژکاران نقوومی زەڵکاوی شکست و سەرشۆری بوون.هەربۆیە حاکمانی ئالی سەعوود بەمەبەستی دەرباز بوون لەم قەیرانە دەستئەدەنە بۆردۆمانی دڕندانە و کوشتاری خەڵک و کاولکردنیی ژێرخانەکانی ئابووری ئەو وڵاتە.حاکمانی ئالی سەعوود هەروەها بە گەمارۆی زەمینی ودەریایی یەمەن، ناهێلن خۆراک و دەرمان بە دەست خەڵکی ستەملێکراوی یەمەن بگات.

لەم هێرشە دڕندانەی لەشکەرییانی ئالی سەعوود کە لەشکەرییانی ئەوان خۆدەبوێرن لە بەرەو ڕووبوونەوە لەگەڵ سوپای و خەباتکارەیەمەنییەکان،کەسانی سیڤیل بەتایبەت منداڵانی یەمەنیی قووربانیانی سەرەکیین.تابەئێستا دەیان هەزار منداڵ،ئافەرت و پیاوی یەمەنی دوا بە دوای بۆمبارانەکانی رۆژانەی سوپای سەعوودی کوژراون ویان بریدنار بوون.

بەداخەوە ڕیکخراوە نێودەوڵەتییەکان،زۆر درەنگ کاردانەوەیان نیشان دا بەرامبەر ڕەوشی نالەباری خەڵکی یەمەن و تا بەئێستا نەیانتوانیوە پەلاماری فڕۆکەکانی سەعوودی بۆ سەر خەڵکی یەمەن ڕابگرن و کۆتایی بە گەمارۆی ئەو وڵاتە بدەن. لە ژوئەنی ٢٠١٦ڕیکخراوی نەتەوەکان، عەرەبستانی لە لیستەی ڕەشی بنپێکرانی مافیی منداڵان داناوە.بەڵام بە هۆی گوشاری ڕژێمی ئالی سەعوود و هەڕەشە بە پچرانی یارمەتییەکانی دراوی عەرەبستان بە ریکخراوی نەتەوەکان،بانکی مون سکرتێری پێشووی ئەم ریکخراوەیەلەکردەیەکی لەناکاو دا ،حاکمانی سەعوودی لەم لیستەیە بردە دەرەوە.نزیک ١٩ مانگی پێچوو تا ڕیکخراوی نەتەوەکان، سەرئەنجام دەوڵەتی عەرەبستان وهاوپەیمانەکانیی لە لیستەی ڕەشی ڕەشی بنپێکرانی مافیی منداڵان دانا.
قات وقڕی و برسییەتی ،تەنیا گرفتی خەڵک ومنداڵانی یەمەنی نییەو ئەون لەبەر کاولبوونیی بەربڵاوی ژێرخانەکانی وڵاتەکەیان، لەوان پاڵاوتگەکانی ئاو، بەرەوڕووی نەخۆشی درمی و کوشەندەی وەک کۆلێر و مڵە خڕێ بوونە. ڕژێمی ئالی سەعوود بە گەمارۆی هەموولایانەی یەمەن، ئیزن نادات هێزەکانی فریاگوزاری خاچی سووری جیهانی بۆ یارمەتی دانی منداڵان لە تووشبوون بە کۆلێرا و پێشگرتن بە مردن و تیاچوونی ئەوان بڕۆنە یەمەن.

حاکمانی ئالی سەعوود بە دوای ڕەگەزکووژی و هۆلۆکاستێکی نوێی لەیەمەن دان. هەر بۆیە ئانتۆنیۆ گوترێش سکرتێری گشتی ریکخراوی نەتەوەکان لە ڕادەربڕینێکی دیکە ، خوازیاری ڕاگیرانی پەلامارەئاسمانیی و زەمینییەکان بۆ سەر یەمەن بوو و وشداری دا:"ملوێنان منداڵ، ئافرەت و پیاوی یەمەنی بەرەو ڕووی مەترسی برسییەتی تووند،نەخۆشی و مردنن".

کەمبوونی تووندی دەواو دەرمان وئیمکاناتی پزیشکی،ڕەوشی منداڵانی یەمەنی یەکجار کارەستبار کردووە.ڕاپۆرتی جۆر بە جۆر لەمبوارە باس لە کارەستانی ئینسانی دەکەن لەیەمەن دا.یونیسێف دەلێت"
شانۆگەلێک لە نەخۆشخانەکانیییەمەن دەبیندرێت کە یەکجار هەژێنەرن ،بە لەونێ منداڵان لە سەر عەردی نەخۆشخانە دا نووستوون و تواناییان نییە بجوولینەوە و باوک ودایکەکانیان بی هیج تواناییەک ،لە ەتنیست ئەوان دان".لە بارودۆخێک دا کە کەسانی سیڤیلی یەمەنی بە تایبەت منداڵان، قووربانیانی سەرەکی پەلامارەکانی سەعوودییەکان بۆ سەر یەمەن وگەمارۆی ئەو وڵاتەن، ئەرکی کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی ئەوەیە بە هەرشێوەیەکی گونجاو، پێشبگرن لە درێژەی کووشتاری یەمەنییەکان و کەسانی بێ سووچ وتاوان و بێ پەنا.