کانونی دوھەم 27, 2018 21:18 Asia/Tehran
  • تورکیا بە مەبەست وئامانجەکانی خۆی لە باکووری سووریا دەستی ڕانەگەیشتووە

سەرچاوە کوردەکان لە باکووری سووریا ڕایانگەیاندووە: تورکیا هێشتا نەیتوانیوە بە مەبەست وئامانجەکانی خۆی لە پەلامار بۆسەر عەفرین لە باکووری سووریا دەستی ڕابگات.

کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلمنار ئەمڕۆ شەممە بە گیڕانەوە لە چالاکانی کوردلەباکووری سووریا ڕایگەیاند : بە پێی تێپەڕینی هەشت ڕۆژ لە پەلاماری سوپای تورکیا بۆسەر ناوچەی عەفرین لە باکووری سووریا ، هێزەکانی تورکیا وتاقمەکانی سەر بە وان هێشتا نەیانتوانیوە پێشکەوتنی جیی سەرنج بەدەس بهێنن وهەروا لە دەوروبەری شاری عەفرین زەوین گیر بوونە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، سوپای تورکیا دوای ناتوانی لە بەرانبەر خۆڕاگری هێزەکانی کورد لە ناوچەکانی دەوروبەری عەفرین ، پەلامارەکانی ئاسمانی وبەهاوەن بۆ سەر گوندەکانی ئەم ناوچەیەی تەشەنا پێ داوە. هەڵمەتی چڵە زەیتونی تورکیا لە ناوچەی عەفرین لە باکووری ڕٶژئاوای سووریا لە ڕۆژی شەممە بیستی ژانێڤەردەسپێکراوەو لە هەشتەمین ڕۆژیش درێژەی هەیە. وەزاڕەتی دەرەوەی سووریا بە مەحکوم کردنی پەلامارەکانی هێزەکانی سوپای تورکیا بۆسەر شاری عەفرین لە پاڕێزگەی حەڵەبی سووریا ، ڕایگەیاندووە کە ئەم کردەوەی تورکیا بنپێکردنی دەسەڵاتدارەتی نیشتمانی سووریایە.

سەرپەیڤ