کانونی دوھەم 28, 2018 16:50 Asia/Tehran
  • کوردانی سووریا لە کۆبوونەوەی  سووچی دا بەشداری ناکەن

کوردەکانی سوریا بە هۆی ئۆپەراسیۆنی سەربازی تو رکیا لە عەفرین ی سوریا ، لە کۆبوونەوەی سووچی دا بەشداری ناکەن .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیسنا، بەگێرانەوە لە هەواڵدەری سپۆتێنیک فۆزی یوسف، نوێنەری لیژنەی کوردی سووریا  ڕایگەیاند: هەر بەوچەشنە کەلە ڕابردوو دا ڕامانگەیاندووە ئەگەر ڕەوشی عەفرین هەروا بمێنێتەوە ئێمە ناتوانین لەم دانووستانانە دا بەشداری بکەین .

 ئەو وتیشی: ئۆپەراسیۆنی ئێستای تورکیا لە عەفرین بە پێچەوانەی بنەماکانی سیاسییە.

 ئەوە لە حالێکدایە کە هەندێک لەمەو بەر ماریا زاخارۆڤا ، وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند بوو کە لیژنەی کوردی سوریا لە دانووستانەکان دا بەشداری دەکەن .

 ڕوسیا لە ١٦٠٠ سوری بۆ ئامادە بوون لەم کۆبوونەوە دوو ڕۆژەیە بانگێشتنی کردووە لە حالێکدا کە ڕۆژئاوا ڕوانینی ئەرێنی بەم کۆبوونەوەیە نییە .

 هەروەها لە ڤیەننا گرووپی نەیارانی سوریا ڕایگەیاند، لەم کۆنفرانسە دا بەشداری ناکەین.  بەم حالەیش ڕیکخراوی نەتەوەکان ڕایگەیاند، سکرتێری گشتی ڕیکخراوی نەتەوەکان ستفان دیمیستۆرا بۆ کۆنفرانسی سووچی کە بڕیارە لەماوەی سبەینێ (دووشەممە) و سێی شەممە لەم شۆێنە دا بەڕێوە بچێت، دەنێرێت .  ئەوە شەڕەڕای بایکۆتکردنیی کۆنفرانس لە لایەن نەیارانی سوریاییە . ڕوسیایش لە ئامادەبوونی دیمیستۆرا پێشوازی و سەبارەت بە بایکۆتکردنی لەلایەن نەیارانەوە ناڕەزامەندی دەربڕیوە .

 کۆبوونەوەی  سووچی کە لە سەر دەسپێشخەری ویلادیمیر پوتین، سەرۆک کۆماری ڕوسیا دێتە ئەژمار، لە لایەکی ترەوە ڕۆژئاوا کەوتۆتە بەر ڕەخنە و گازندە و لە مەبەستەکانی تۆی پەردەی ئەوان دا دردۆنگی زۆر لە ئارادایە . 

ڕۆژئاواییەکان بە تایبەت ئەمریکا و هەروەها ڕێکخراوی نەتەوەکان دەلین ئەم کۆبوونەوەیە ڕۆڵی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە دانووستانەکانی ئاشتی سوریا دەباتە پەراوێزەوە و ئامانجەکەشی دانی ئیمتیاز بە دەوڵەتی دیمەشقە.