تێکهەڵچوونی تووند لە نێوان سوپای تورکیا وهێزێن کورد لە عەفرین لە هەشتەمین رۆژ
لە هەشتەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنی سەربازی تورکیا و ترۆریستانیی ژێر فەرمانیان لە باکووری سوریا بۆ سەرکووت کردنیی هێزە کوردەکان لە شاری عەفرینی سوریا و ناوچەکانی گردو پەڕی تێکهەڵچوونی تووند لە نێوان دوو لایەن درێژەی هەیە .
ئەرکانی هاوبەشی سوپای تورکیا لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند پەلامارەکانی تۆپخانەیی و فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانی و هێرشی زەمینی سەربازییەکانی تورکیا و ترۆریستانی ژێر فەرمانی ئەو وڵاتە دژی عەفرین رۆژی شەممەیش بە تووندی درێژەی بووە و ٢٢ فڕۆکەی جەنگی تورکیایی بنکە وبارەگای یەکینەکانیی بەرگریکاری گەل (یە پە گە) یان لە عەفرین داوەتە بەر پەلاماری خۆیان دا و لە درێژەی دا ٤٢ بنکە بریتی لە مەتەڕێزەکان، حەشارگەکان و هەممارەکانی تەقەمەنی هێزە وکردەکانی سوریا لەناو چوون .
ئەرکانی سوپای تورکیا کە پتر لە حەوت هەزار سەربازیی و ژامریکی زۆر تانک و ترۆمبێلی زرێی بەڕێکردووە بۆ عەفرین هەروەها ئیدعای کرد لە رۆژی هەشتەمی ئۆپەراسیۆن لە دژی شاری عەفرین ٥٣ هێزی کوردی سوریا ناسراو بە یەکینەکانی پارێزەری گەلی کوردی سوریا کوژراون .
هەر لەم حالە دا بروسک حەسەکە ، وتە بێژی هێزەکانی کوردی بەرگریکاری گەل وتی: لە ماوەی ٨ ڕۆژی رابردوو بە هۆی بۆمبارانی ناوچە ئاوەدانەکان لە لایەن فڕۆکەو تانکە کانیی سوپای تورکیا و میلیشیاکانیی سەر بەوان ٨٦ کەسی سیڤیل کوژراون و ١٩٨ کەسیش بریندار بوونە .
وتە بێژی هێزەکانی (یە پە گە) لە عەفرین وێڕای ئاماژە دان بە شووناسی قووربانیانی پەلامارەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عەفرین، دانیان لە سەر ئەم بابەتە داناوە کە زۆربەی کەسانی سیڤیلی کوژراوە لە ڕیزی ئاوارەکانیی عەرەبی ئەدلیب و حەڵەب بوون کە دوا بە دوای تێکهەڵچوونەکانی ساڵی ڕابردوو پەنایان بردبوو بۆ عەفرین . ئەمەو لە لایەکی ترەوە ئەمڕۆ کچێکی خەباتکاری کورد دوابەدوای تەقاندنی پشتێونی تەقمەنی خۆی تانکێکی سوپای تورکیای لە نزیک عەفرین دا لە ناو برد .
هەروەها سەرچاوەکانی دەنگ وباس ڕایانگەیاندووە سوپای تورکیا وترۆریستانی ژێر فەرمانی ئاوبەندی ناسراو بە "مەیدانک" لە نزیکی عەفرین و پەرەستگەی کۆنی گوندی عەین دارا یان داوەتە بەر پەلامار و کاولیان کردووە .
بە گویرەی ئامارەگەلێک کە سوپای تورکیا لە کاتی دەستپێکرانی ئۆپەراسیۆنی عەفرین بڵاوی کردەوە تا بە ئێستا سێسەد و چل کەس لە هێزەکانی یەپەگە و شارومەندانی کوردی سوریا لە پەلامارەکانی تورکیا ترۆریستانی ژێر فەرمانیان بۆ عەفرین کوژراون. بەرپرسە کوردەکان لە عەفرین جەختیان کردووە کە تورکیا لە بارەی ئاماری کوژراوانیی پەلامارەکان بۆ سەر عەفرین شەرەڕۆیانە باس دەکات . هێزە کوردەکان لە عەفرین تا بە ئێستا چوار تانکی تورکیایان لە ناو بردووە و فڕۆکەیەکی ئەو وڵاتەیان خستۆتە خوارێ و دەیان کەس لە هێزەکانی سوپا و ترۆریستانی گرووپی ناسراو بە سوپای ئازادیان کووشتووە . سوپای تورکیا یش تەییدی کرد کە هەشتەمین ڕۆژی پەلاماری ئەو بۆ سەر عەفرین دوو سەربازی دیکەی ئەو وڵاتە کوژراون و یازدە سەربازی دیکەیش بریندار بوونە. " یونیسێف، رۆژی شەممە ڕایگەیاند کە لە درێژەی پەلامارە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین ، تا بە ئێستا ١١ منداڵی سوری گیانی خۆیان لە دەست داوە و ژمارێکیش بریندار بوون .