کوژرانی بەسەدان شارومەندی کۆماری ئازەربایجان لە سووریاو عێراق
یاریدەری لێژنەی کاروباری دینیی کۆماری ئازەربایجان وتی: تائێستا زیاتر لە٣٠٠کەس لە شارومەندانی کۆماری ئازەربایجان کە لەنێو تیرۆریستان لە عێراق و سووریادابوون، کوژراون.
بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن لە باکو، هەواڵدەریی ئاپا بەگێڕانەوە لە سیاوەش حەیدەرئۆف وتی: جگە لەوە، ٩٢کەس لە شارومەندانی کۆماری ئازەربایجانیش لەبەر هاوبەشبوون لەهاوڕێتی کردنی تیرۆریستان لە سووریا و عێراق گیراون و بۆ ئەوان دۆسییەی سزادان، پێکهاتووە.
یاریدەری لێژنەی کاروباری دینیی کۆماری ئازەربایجان هەروەها وتی: ٢٦٠کەسیش پاش تاووتوێی پێویست لەبەر هاوکاری کردنی تیرۆریستان، مافی هاووڵاتیبوونیان لێ سەندراوەتەوە.
ناوبراو هەروەها وتی: زیاتر لە٣٠٠ژن ومنداڵی ئەو وڵاتە لە عێراق و سووریان کە کەوتوونەتە ژێر کارتێکەریی بیروهزری تیرۆریستان لەو دوو وڵاتەدا.
بەم حاڵەوە، پێشتر ئەلقار مووسا ئۆف یاریدەری ئیدارەی ئاسایشی حکومەتی کۆماری ئازەربایجان وتبووی: بەداخەوە ژمارێک لە گەنجانی ئازەربایجانی کەوتوونەتە ژێر کارتێکەریی پڕووپاگەندەی زیانبەخشی توندڕەویی خوازی و پەیوەستی گرووپە ڕەشەکوژەکان لە سووریا و عێراق بوون.