کانونی دوھەم 29, 2018 17:53 Asia/Tehran
  • دەور و رۆڵی دوو ئەفسەری رژیمی زایۆنی لە تەقینەوەی سەیدای لوبنان

رۆژنامەی ئەلئەخبار ئەمڕۆ دووشەممە نووسی؛ دەم و دەزگە ئاسایشییەکانی لوبنان توانیان دوو ئەفسەری رژیمی زایۆنیستی کە لە تیرۆری محەممەد حەمدان لەئەندامانی باڵای حەماس لە شاری سەیددا بەشداربوون، بناسن.

محەممەد حەمدان بەهۆی تەقینەوەی بۆمبی دانراو لە ئۆتۆمبیلەکەی لە سەیدا لە ١٤ی ژانڤییە، لاقی بریندار بوو.

نووسینگەی ڕۆژنامەوانی وەزارەتی ناوخۆی لوبنان پێشتر ڕایگەیاند: هێزە ئاسایشییەکانی لوبنان توانیان یەک لە ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە کە دانی بەوەدانابوو کە دەزگە هەواڵگرییەکانی رژیمی زایۆنی ناوبراوی ناچار بەو کارە کردووە، قۆڵبەست بکەن.

بەپێی نووسراوەی ئەلئەخبار، دەم و دەزگە ئاسایشییەکانی لوبنان هەروەها بەرواری هاتن و دەرکەوتنی دوو ئەفسەری ئیسرائیلی و دەوری هەرکام لەوان لە هەوڵە تیرۆریستییەکەیان دیاری کرد.

پێشتریش ئیسماعیل هەنییە سەرۆکی مەکتەب سیاسی بزووتنەوەی حەماس وێڕای شەرمەزار کردنی کردەی ئەنجامدەرانی تیرۆری محەممەد حەمدان وتی: ئەو تاوانە لەڕاستیدا سێرەی گرتووەتە هەبوونی فەلەستینیان لە لوبنان و زایۆنییەکان بەرپرسی ئەو تاوانکارییەن.

ڕێکخراوی سیخوڕیی رژیمی زایۆنی لەسی ساڵی ڕابردوودا لانیکەم شانزە ڕێبەری فەلەستینی و عەرەبی لە١٤هەڵمەت لە یانزە وڵاتی جیهان تیرۆر کردووە.