کانونی دوھەم 30, 2018 08:14 Asia/Tehran
  • بنپێکرانی سنووری ئاسمانیی لوبنان لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی

سەرباری ناڕەزایەتییەکانی لوبنان بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی ڕ ێکخراوی نەتەوەکان، فڕۆکە جەنگی و سیخوڕییەکانی سوپای زایۆنیستی جارێکی تر بە فڕین بەسەر خاکی لوبنان، سنووری ئاسمانیی ئەم وڵاتەیان بەزاند.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن بە گێڕانەوە لە سەرچاوەکانی لوبنانی،  فڕۆکە جەنگی و سیخوڕییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە درێژەی  بنپێکردنی بڕیارنامەی 1701ی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە ناوچە سنوورییەکانی باشووری لوبنان دەستیان دابە بەزاندنی سنووری ئاسمانی ئەم وڵاتە و لە ئاسمانی ناوچەکانی باشووری لوبنان گەشتیان لێ دا.

سوپای لوبنان  بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند ، فڕۆکەکانی سەربازی و سیخوڕی سوپای زایۆنیستی بە گەیشتن بۆ  ئاسمانی لوبنان لە سنووری ئاسمانیی ناوچەکانی باشووری ئەم وڵاتە گەشتیان لێ دا کە ئەمەش بووە  هۆی ترس و تۆقانی  خەڵکانی ناوچەکە.