زایۆنیستێک منداڵێکی تەمەن ٥ سالی فەلەستینی کردە ژێرەوە
ژێدەرە هەواڵییەکان راپۆرتیان دا: شارۆچکەنشینێکی زایۆنی ئێوارەی دووشەممە منداڵێکی تەمەن ٥ سالی فەلەستینی لە شاری "ئەلخەلیل " هەڵکەتوو لە کەرتی ڕۆژاوای چۆمی ئەردەن کردە ژێر ئۆتۆمبیلەکەیەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی مەعای فەلەستین؛ شارۆچکە نشینێکی زایۆنی لە نزیکی حەرەمی ئیبراهیمی دا «علا علی ابو میاله» منداڵی تەمەن ٥ ساڵی فەلەستینی بە ئۆتۆمبیل کردە ژێرەوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو منداڵە فەلەستینییە بریندار بووە و گوێزراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
هەروەها ژمارێک لە شارۆچکەنشینانی زایۆنی ئێوارەی دووشەممە بە داخستنی شەقامەکانی حەوارە و یەتسهار لە باشووری نابلۆس دەستیان کردە خاپوور کردنی ئەو دوو شەقامە.
سەر لە بەیانی دووشەممەیش ٩٥ شارۆچکەنشین بە هێرش کردنە سەر مزگەوتی ئەقسدا لە دەروازەی "باب المغاربە" چوونە نێو مزگەوتەوە.
لە ماوەی چەن هەفتەی ڕابردوودا ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین بۆتە گۆڕەپانی شەڕ و پێکدادان و ناڕەزایەتی دەربڕینی جەماوەری فەلەستین دژ بە بڕیاری کاربەدەستانی ڕژێمی زایۆنی لە شارۆچکەسازی و بڕیاری دۆناڵد ترەمپ دژ بە قودسی داگیرکراو.