کانونی دوھەم 30, 2018 13:59 Asia/Tehran
  • پەلاماری مووشەکیی سەر لە نوێی یەمەن بۆ سەر فڕۆکەخانەی

یەکەی مووشەکی سوپا و لێژنجە جەماوەرییەکانی یەمەن دیسان فڕۆکەخانەی "مەلیک خالید"یان لە شاری ڕیازی پێتەختی عەرەبستان دایە بەر پەلامار.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران بە گێرانەوە لە کەناڵی ئەلعالەم؛ یەکەی مووشەکیی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە مووشەکێکی بالستیکی "بورکان اچ ٢"یان تەقاند بەرەو فڕۆکەخانە یان بنکەی سەربازیی "مەلیک خالید" لە ڕیاز.

هێشتا هیچ راپۆرتێک سەبارەت بە وردییاتی ئەم هەواڵە بلاو نەبۆتەوە.

یەکەی مووشەکیی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن  چوارەمی نۆڤەمبەری ٢٠١٧یش مووشەکێکی بالستیکی دوورهاوێژیان لە مۆدیلی "بورکان اچ ٢ " بەرەو فڕۆکەخانەی "مەلیک خالید" لە ڕیاز تەقاند و ڕایگەیاند ئەم مووشەکە ئامانجەکەی پێکاوە.

ڕێکخراوی فڕۆکەوانیی عەرەبستانیش پێکرانی فڕۆکەخانەی مەلیک خالیدی ڕیاز بە مووشەکی "بورکان اچ ٢ی"ی پشت ڕاست کردەوە.

یەکەی مووشەکیی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٨ـەوە تا ئیستا زیاتر لە ١١ مووشەکی بالستیکی تەقاندووە بەرەو بنکە سەبازییەکانی عەرەبستان.

بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن سێهەمی ژانڤییەی ٢٠١٨ ڕایگەیاند کە ساڵی ٢٠١٧ نێو خاکی عەرەبستان  و ئیمارات و شوێنی سەقامگیر بوونی هێزە سەربازییەکانیانی لە ناوچە جۆربەجۆرەکاندا بە ٤٥ مووشەک پێکاوە.

دەسەڵاتی بەرەڤانیی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن تەواو خۆجێی و ناوخۆییە و وێڕای ئەوەی ئەم وڵاتە لە لایەن ڕژێمی سەعوودییەوە گەمارۆیەکی هەمەلایەنە دراوە بەڵام توانای بەرەڤانیی یەمەنییەکان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر پەرە دەستێنێ.

عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا  لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە 13 هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە  و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.

دەسدرێژیی سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.

هێزە یەمەنییەکانیش لە کاردانەوە بە هێرشەکانی دەسدرێژکاران، بنکە و مەتەرێزی هێزەکانی ڕژێمی ئالی سەعود و بەکرێگیراوانی لە یەمەن و نێو خاکی عەرەبستان دەدەنە بەر پەلامار.