شەهید بوونی تازەلاوێکی فەلەستینی بەزەبری گوللەی هێزی زایۆنیست
کانونی دوھەم 31, 2018 17:39 Asia/Tehran
میدیاکانی فەلەستینی باسی شەهید بوونی لەیس هەیسەم ئەبوونەعیم تازەلاوی شازدە ساڵانی فەلەسینی کرد لە ڕۆژهەڵاتی ڕامەڵڵا بە زەبری گوللەی هێزی زایۆنیست .
بەپێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ چوارشەممەی ماڵپەڕی فەلەستینی ئەلیەوم، لەیس هەیسەم ئەبوو نەعیم کە شەوی ڕابردوو بە زەبری گوللەی هێزی زایۆنیست لە گوندی مەغیر لە باکووری ڕوژهەڵاتی رامەڵڵا لە کەرتی ڕۆژاوایی بریندار بووە ، گوێزرایەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام لەبەر شپرزبوونی باری تەندوروستی ، ناوبراو دوای چەند کاتژمێر شەهید بوو .
لە کاتی بڕیاری دوناڵد ترەمپ سەبارەت بەڕاگەیاندنی پێتەختایەتی قودس لەجیاتی تەل ئەبیب تائێستا زۆرتر لە شازدە فەلەستینی بەزەبری گوللەی هێزی زایۆنیست شەهید بوونە و سەدان فەلەستینی دیکەش بریندار بوونە.