پەلاماری شارۆچکەنشینانی زایونی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا
شارۆچکەنشینانی زایونی پشتیوانی کراو لە لایەن سەربازانی ڕژیمی داگیرکاری قودس ، پەلاماریان کردە سەر مزگەوتی ئەقسا .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی میهر دەیان شارۆچکە نشینی زایونی ئەمڕۆ یەکشەمە لە لای دەروازەی ئەلموغاربە پەلاماریان کردە سەر حەوشەی مزگەوتی ئەقسا کە نوێژکارانی فەلەستینی بە بەرز کردنەوەی دروشمگەلێک بێ ڕێزی شاروچکە نشینانیان وڵام دایەوە . مزگەوتی ئەقسا بووەتە گۆڕەپانی سەربازان و شارۆچکە نشینانی زایونی بۆ لەناو بردنی شۆناسی ئیسلامی و مەسێحی بەیتولموقەدەس و گۆڕینی بە هێماگەلی زایونی . لە لایەکی دیکەوە وەزارەتی دەرەوە و کوچبەرانی فەلەستینی کردەوەکانی ئەم دواییەی ڕژیمی زایونی دژی شارومەندانی فەلەستینی لە پارێزگای جنین لە کەرتی ڕۆژئاوای ڕووباری ئەردەنیان پێداگری لە سەر ڕادەی توند ڕۆیی و ڕەگەز پەرەستی زایونیەکان و دامەزرائوە سیاسی و سەربازیەکانی ئەو ڕژیمە زانی . بە دوای کردەوەکانی دژە فەلەستینی ڕژیمی زایونی لە ش ارۆچکەکانی ڕۆژهەڵاتی شاری جەنین و ئوردووگاکانی دەوروبەری ئەوان ئەحمەد ئەبوو عەبید لاوی فەلەستینی شەهید بوو و دەیان کەسی دیکە لە شاروومەندانی فەلەستینیش بریندار بوون .