کاولکردنی قۆتابخانەیەک لە کەرتی ڕۆژئاوا بە دەس سەربازانی زایونی
شوبات 05, 2018 17:52 Asia/Tehran
سەربازانی ئەرتەشی ڕژیمی زایونی قۆتابخانەیەکی فەلەستینیان لە کەرتی ڕۆژئاوا کاول کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کاناڵی تەلەفیزیونی ئەلجزیرە ، سەربازانی ڕژیمی زایونی بە پەلامار بۆ سەر گوندی ئەلعیزریە لە نێوان دوو شاری قودس و ئەڕیحا لە کەرتی ڕۆژئاوایی تەنیا قۆتابخانەی ئەو گوندەیان کاول کرد . زیاتر لە نەوەد منداڵی فەلەستینی لەو قۆتابخانە وانەیان دەخوێند . بولدوزرەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل بە لاگری سەربازانی ئەو ڕژیمە بۆ کاولکردنی ئەو قوتابخانەیە بە بیانووی ئەوەی کە مۆڵەتنامەیان نیە چوونە ناو گوندی ئەلعەیزریە . فەلەستینیەکانی دانیشتووی گوندی ئەلعیزریە دەڵێن داگیرکاران بە کاولکردنی تەنیا قۆتابخانەی ئەو گوندە هەوڵ ئەدەن ئەوان ناچار بە کۆچ کردن لەو ناوچە بکەن و زەویەکانی ئەو گوندانە بلکێنن بە شارۆچکەکانیانەوە .