ڕەزامەندی ئەممان لەگەڵ پڕۆژەی هێڵی بۆریی گواستنەوەی نەوتی ئەردەن - عێراق
شوبات 06, 2018 20:54 Asia/Tehran
دەوڵەتی ئەردەن لەگەڵ گەڵاڵەی هێڵی بۆرییی گواستنەوەی نەوتی نێوان ئەم وڵاتە وعێراق ڕەزامەندی دەربڕی.
هەواڵدەری فەرانسە ، ئەمڕۆ سێ شەممە ڕاپۆرتی دا ئەممان بە گەڵاڵەی هێڵی بووری گواستنەوەی نەوت لە بەسرە لەباشووری عێراق بۆ بەندەری " عەقەبە" لە باشووری ئەردەن چراسەوزی پێشان داوە.
ئەردەن وعێراق ئاقریلی دووهەزارو سیزدە ڕیککەوتنی پەرەی هێڵی بووری نەوت بە درێژایی هەزاروحەفتەسەد کیلومیتری بۆ گواستنەوەی نەوتی خاوی عێراق لە بەسرەوە بۆ بەندەری عەقبە ی ئەردەن بە خەرجی هەژدە ملیارد دوڵار مۆر کردووە.
بەپێی ئەم ڕێککەوتن نامەیە بڕیارە، ئەم هێڵە بووریە نەوتیە لە مەیدانی ئەلرمیلە لە بەسرە هەڵکەوتوو لە پانسەدو چل وپێنج کیلومیتری باشووری بەغدا ی پیتەختی عێراق بۆ بەندەری تیجاری عەقبە لە سێسەدو بیست وپێنج کیلومیتری باشووری ئەمانی پێتەختی ئەردەن ، بکێشڕێت.