شوبات 07, 2018 10:48 Asia/Tehran
  • 
که‌رتی غەزە لە ساڵی ٢٠٢٠ ەوە ، بۆ نیشتەجێ بوون نابێ

ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریی دا کە بە پێی هەڵسەنگاندنەکانی ئەو رێکخراوەیە، که‌رتی غەزە لە ساڵی ٢٠٢٠ بۆ نیشته‌جێ بوون نابێت.

بەپێی  ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، ئانتۆنیۆ گوترش ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دا کە غەزە بۆ ساڵی ٢٠٢٠ بۆ نیشتەجێتی نابێ.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، ئانتۆنیۆ گوترش دۆخی مرۆیی و ئابووریی که‌رتی غەزەی زۆر خراپ وەسف کرد و وتیشی: هێشتاش دۆخی مرۆیی و ئابووریی که‌رتی غەزە زۆر نەگونجاوە، بە تایبەت کە هەڵسەنگاندنەکانی ئێمە نیشان دەدەن کە ئەو ناوچەیە لە ساڵی ٢٠٢٠ بۆ نیشتەجێتی نابێ، مەگین ئەوەی کە هەنگاوی هەستیارانە بۆ باش کردنی ئاستی خزمەت گەیاندن و چاکسازیی دامەزراوە بنەماییەکان لەو ناوچەدا هەڵبگیرێت.

وتیشی: که‌رتی غەزە هیشتاش بەرەوڕووی کێشەی داخراوبوونی ڕێڕەوەکان و دۆخی نائاسایی مرۆییە و ٢ ملیۆن فەلەستینی هەموو رۆژە شایەدی ڕووخانی دامەرزاوە ژێرخانیه‌کان، قەیرانی کارەبا، دابەزینی ئاستی خزمەت گەیاندنی بنەمایی و ئابووریی داڕماون و هەموو ئەوانە لە هەلومەرجێکدا ڕوو دەدەن کە کارەساتی ژینگەییش رۆژ بە رۆژ تەشەنە دەستێنێت.