شوبات 07, 2018 13:41 Asia/Tehran
  • پەلاماری  شارۆچکەنشینانی زایۆنیست بۆسەر مزگەوتی ئەقسا

مزگەوتی ئەقسا جارێکی تر کەوتە بەر بێ ڕێزی و دەست درێژی شارۆچکەنشینانی زایۆنیست.

بەپێی ڕاپۆرتی منار، سەرچاوەکانی فەلەستینی ڕایانگەیاند: هاوکات لەگەڵ تێکهەڵچوونی هێزی زایۆنیست و شارومەندانی فەلەستینی  لە هەندێ ناوچەی  کەرتی ڕۆژاوایی لەوان  ئەلخەلیل و قلقیلییە، شارۆچکە نشینانی زایۆنیست ئەمڕۆ چوارشەممە بەپێی داکۆکیی ڕژێمی داگیرکەری قودس پەلاماریان کردە نێو حەوشەی مزگەوتی ئەقسا  .

بەوتەی سەرچاوەکانی  میدیایی، لۆرییەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی وێڕای گەیشتن بە سلوان لە قودسی داگیرکراو دەستیان دایە ڕووخانی ماڵی فەلەستینییەکان  .

لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی تەندوروستیی  فەلەستین بە ئاماژەدان بە درێژەی قەیرانی کەمبوونی سووتەمەنی لە نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە، ڕایگەیاند  . هیچ ئاسۆییەکی ڕوون بۆ چارەسەرکردنی  قەیرانی  کەمبوونی سووتەمەنی لەم نەخۆشخانەیە لە ئارادا نییە  .

ڕژێمی زایۆنیستی لەساڵی 2006ەوە کەرتی غەززەی گەمارۆ داوە و پێش دەگرێ بە گەیشتنی  کاڵای بنەڕەتی لەوان سووتەمەنی بو ئەم ناوچەیە .