شوبات 07, 2018 13:48 Asia/Tehran
  • کوژرانی سێزدە کەس لە ئەندامانی داعش لە ئەفغانستان

دوا بە دوای پەلامارە ئاسمانییەکانی سوپای ئەفغانستان لە ستانی جوزجان، ١٣ کەس لە ئەندامانی ترۆریستی داعش کوژراون.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی چوار شەممەی هەواڵدەری شین هۆڤا لە کابۆل، لە ئۆپەراسیۆنیی شەوی  ڕابردووی  هێزی  ئاسمانیی ئەفغانستان  بۆ سەر ناوچەی "دەرزاب" لە ستانی باکووری جوزجان ناوەندی ڕاهێنایی  تاقمی  ترۆریستی داعش لە ناو چوو و ١٣ کەس  لە ترۆریستانیی  ئەم گروپە کوژراون. لەم پەلامارە ژمارێکێش بریندار بوون و گرتووخانەکانی داعش لەناو چوون.

 ترۆریستانی داعش تا بە ئێستا لە بارەی ئەم پەلامارانە دا شتێکیان نەدرکاندووە.

 بە وتەی کاربەدەستە ئاسایسییەکانی ئەفغان، لە تێکهەڵچوونەکانی ئەمدواییەی نێوان گرووپی تالیبان و ترۆریستانی داعش لە ستانی جوزجان یش ١٢ ئەندامی تاقمی ترۆریستی داعش و ٨ ئەندامی تاقمی تالیبان کوژران و دەیان کەس لە ئەندامانی ئەم دوو گرووپە بریندار بوونەو ە.

 ستانی جوزجان پێگەی سەرەکی چالاکیی تاقمی ترۆریستی داعش و تالیبان و لە ستانەکانیی نائەمنی باکووری ئەفغانستانە.

سەرپەیڤ