وتووێژی تەلەفوونیی میری قەتەر لە گەڵ بەرپرسی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی حەماس
دوای ئەوەی کە ناوی سەرۆکی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین حەماس کەوتە ناو لیستی ڕەشی ئەمریکا ، میری قەتەر ڕایگەیاند لاگریی قەتەر لە بزووتنەوەی حەماس درێژەی دەبێت .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی بنکەی هەواڵیی فەلەستینی ئەلڕەساڵە ، شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی ، میری قەتەر ڕوژی پێنجشەمە لە گەڵ ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەب سیاسی بزووتنەوەی حەماس وتووێژی کرد . ئیسماعیل هەنیە لەو وتووێژە تەلەفوونیەدا ئەمیری قەتەری لە ڕەوتی دۆخی کارەساتباری کەرتی غەززە بە دوای درێژەی گەمارۆی ڕژیمی زایونی و کەم بوونی سووتەمەنی ئاگادار کردەوە ، کەمبوونی سووتەمەنی تا ئێستا بووەتە هۆی داخرانی چەن نەخوشخانە و ناوەندی دەرمانی لە کەرتی غەززە . میری قەتەریش جەختی کرد لەسەر درێژەی لاگری لە نەتەوەی فەلەستین و درێژەی گەڵاڵەکانی ئاوادانکاری لە کەرتی غەززە و وتی : دوحە هەوڵ ئەدات سووتەمەنی پێویست بۆ بەشگەلی جوراوجۆری غەزە فەراهەم کات . وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین ئەم دواییە ڕایگەیاند: چالاکی ژنڕاتورەکانی کارەبایی حەوت ناوەندی دەرمانی و تەندروستی لە کەرتی غەززە بە تەواو بوونی سووتەمەنی ڕاگیراوە .