سوپای سوریا فڕۆکەی جەنگی ڕژیمی زایۆنی سەرنخوونکرد
بەرەڤانی ئاسمانی سوپای سوریا بەیانی ئەمڕۆ (شەممە) فڕۆکەیەکی جەنگیی ئیف ١٦ دەستدرێژکاری سوپای ڕژێمی زایۆنیی سەرنخوونکرد.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ؛ بەیانی ئەمڕۆ میدیا سوریاییەکان بە ئاماژە دان بە سەرنخوونبوونی فڕۆکەیەکی جەنگی ڕژیمی زایۆنی لە بەرزاییەکانی جۆلان ، ڕایانگەیاند، فڕۆکە وانی ئیسرائیلی ئەم فڕۆکە جەنگییەیش کوژراوە.
میدیا کانی ڕژیمی زایۆنی ئیدعای هاوێژرانی پینج مووشەک لە سوریاوە بەرەو بەرزاییەکانیی جۆلان لە باکووری سوریا لە کاژێرەکانی کۆتایی شەوی ڕابردوو دا دەکەن و ڕایانگەیاندووە، لە کاردانەوە بەم پەلامارە، دەستیان داوەتە ئەنجامدانیی پەلامارگەلێک بۆ سەر خاکی سوریا .
ڕوسیا ئەلیۆم ڕاپۆرتی دا، دوا بە دوای دەستدرێژیی فڕۆکەی جەنگی ئیسرائیلی ئیف ١٦ و بۆمباران کردنیی ئامانجگەلێک لە سوریا دا ، بە هۆی سیستێمی بەرەڤانی ئاسمانی سوریا سەرنخوون کراوە .
سوپای رژیمی زایۆنی ڕایەگەیاند: فڕۆکەی ئیف ١٦ ڕژیمی زایۆنی سەرنخوون بۆتەوە .