پێداگریی مەکرۆن لە سەر ناسێندرانی قودس وەکوو پێتەختی فەلەستین
سەرۆک کۆماری فەرانسا، رایگەیاند کاتی ناس کرانی قودس وەکوو پێتەختی فەلەستین دەگات.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ ئیمانۆئێل ماکرۆن"ی سەرۆک کۆماری فەرانسا لە پەیامێکی تویتەریدا بە ڕەخنە لە بڕیاری یەکلایەنەی "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە ناسێندرانی قودس وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایۆنی جەختی کرد کە کاتی ئەوەش دەگات کە قودس وەکوو پێتەختی فەلەستین ڕاگەیەندرێ.
ئیمانۆئێل مەکرۆن نووسیویەتی؛ ناساندنی یەکلایەنەی قودس وەکوو پێتەختی ئیسراییل لە لایەن ترەمپەوە، هیچ یارمەتییەکی چارەسەر کرانی کێشەکەی نەدا.
"دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا (شەشەمی دێسەمبەر) وێرای نەیارەتیی بەربڵاوی ناوچەیی و جیهانی رایگەیاند کە ئەمریکا شەرعییەت دەدات بە قودس وەکوو پێتەختی ئیسراییل و هەروەها فەرمانی دا بە وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە کە تەگبیری پێویست بۆ گوێزرانەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تێلاڤیڤەوە بۆ بەیتولموقەدەس بەڕێوە ببات.
هەنگاوی یەکلایەنە و سەرەڕۆیانەی دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە شەرعییەت دان بە قودس وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایۆنی ، بوە هۆی هەستانەوەی شەپۆلی ئیدانە کردن و ناڕەزایەتی دەربڕین لە جیهانی ئیسلام، عەرەب، ئەورووپا و تەنانەت خودی ئەمریکایش.
فەرانسا هاوڕێ لەگەڵ ١٣ ئەندامی دیکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانیش، پاش ئەو بڕیارە یەکلایەنەی ترەمپ، دەنگی ئەرێنی دا بە بڕیارنامەی پێشنیاریی مسر بۆ هەڵوەشاندەوەی.
تەنیا نەیاری ئەو بڕیارنامەیە خودی ئەمریکا بوو کە ڤیتۆی کرد.