بایکۆتی حەوت کۆمپانیای پاکستانی لەلایەن ئەمریکاوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i332038-بایکۆتی_حەوت_کۆمپانیای_پاکستانی_لەلایەن_ئەمریکاوە
سەرچاوە هەواڵیەکان باسیان کرد لە بایکوتی حەوت کۆمپانیای پاکستانی لەلایەن ئەمریکاوە بە هۆی ئەگەری پەیوەندی ئەو وڵاتە لەگەڵ بازەرگانانی ناڤۆکی
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 26, 2018 12:49 Asia/Tehran
  • بایکۆتی حەوت کۆمپانیای پاکستانی لەلایەن ئەمریکاوە

سەرچاوە هەواڵیەکان باسیان کرد لە بایکوتی حەوت کۆمپانیای پاکستانی لەلایەن ئەمریکاوە بە هۆی ئەگەری پەیوەندی ئەو وڵاتە لەگەڵ بازەرگانانی ناڤۆکی

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی ڕۆژی دووشەمەی  هەواڵدەریی  تەسنیم  بە گێڕانەوە لەو سەرچاوەگەلە  بایکوتی ئەو حەوت  کۆمپانیە   پاکستانیە  لە لایەن   ئەمریکاوە  لە حاڵێکدایە  کە دەوڵەتی  ئیسلامئاباد  هەوڵ ئەدات  بچێتە ڕیزی  گرووپی  بازەرگانی  و تەکنولوژیای  ناڤۆکی ناسراو بە   " ئێن  ئێس جی " .

 ئێن ئێس جی  گرووپێکی  پێکهاتوو  لە 48  وڵاتە  کە  بازەرگانی  سووتەمەنی  و تەکنولوژیای  ناڤۆکی  لە کونتڕولی  خۆی دایە  و پاکستان  ساڵەهای  ساڵە  کە هەوڵ ئەدات  بچێتە   ڕێزی  ئەو  گرووپە .   دەوترێت   ئەو  7   کومپانیە  پاکستانیە  ئێستاکە لە چالتاکیگەلێک دا بەشدارن کە بە پێچەوانەی  بەرژەوەندی  ئاسایشی  نیشتمانی  یان  سیاسەتی  دەرەوەیی  ئەمریکایە .پاکستان  لە  وڵاتانی  خاوەن تەکنولوژیای ناڤوکیە  ئەو وڵاتە  لە  ساڵی  1998  دوای  تاقیکاری  ناڤۆکی  لە لایەن  هێند  چەن بومبی  ناڤۆکی  تاقی  کردەوە .