زەریف: دەستوەدانی بیانی بۆتە هۆی دواکەوتنی ئاشتی لە سووریا
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەم لەمیانەی دووەم کۆبوونەوەی یەکێتیی ئەورووپا سەبارەت بە سووریا لە بروکسێل ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: خۆوەردانی بیانی بۆتە هۆی دواکەوتنی دامەزرانی ئاشتی لە سووریا.
"محەممەد جەواد زەریف" دامەزرانی ئاگربڕی بە ئەولەوییەتی سەرەکی لە سووریادا زانی و وتی؛ ئێران هاوڕێ و هاوڕەوت لە گەڵ ڕووسیا و تورکیا، وەکوو وڵاتانی دەستەبەرکاری پرۆسەی ئاستانە، هەوڵ دەدات ناوچەکانی بەدوور لە شەڕ لە سوریا زیاتر بن و زیاتر پەرە بستێنن.
دانوستانەکانی ئاستانە لە ژانڤییەی ٢٠١٧ـەوە بە دەسپێشخەریی ئێران و هاوکاریی ڕووسیا و تورکیا، بە مەبەستی دامەزرانی ئاشتی لە سووریا دەست پێبووە. ئەنجامی سەرەکیی ئەم دانوستانانە، بەدیهێنانی ناوچەگەلێکە لە سووریا کە بەدوورن لە شەڕ و کێشە.
وەزیری دەرەەی ئێران وتیشی: ئەم پرۆسەیە بە پێی ئەم تێبینییە هاتە ئاراوە کە قەیرانی سووریا تەنیا لە ڕێگای سیاسییەوە، لە چوارچێوی پرۆسەیەکی راستینەی گشتداگری سیاسی بە ڕێبەرایەتی و دەسەڵاتدارێتیی جەماوەری سووریا و بە ڕێزدانانی تۆکمە و تەواوە بۆ مافی دەسەڵاتدارێتیی، یەکپارچەیی خاک و سەربەخۆیی سووریا ، چارەسەر دەبێ.
زەریف وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی ساڵانی ئەمدواییەدا بە شێوەی چالاکانە خەریکی ئاراستە کردنی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە بە خەڵکی سووریا لەوان ئاوارەکانی نێو خاکی ئەم وڵاتە و کەسانی گەمارۆدراو بووە.
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران پێشتر، هاوکاریی خۆت لەگەڵ دیمەشقی بە مەبەستی بنیاتنانەوەی سووریا دەست پێ کردووە، ڕاشکاوانە ڕایگەیاند ئێران لەم بوارەدا ئامادەی هاوکاری لەگەل وڵاتانی دیکەیشە.
دوەم کۆبوونەوەی یەکێتیی ئەورووپا سەبارەت بە سووریا ڕۆژی چوارشەممە بە ئامادەبوونی کاربەدەستانی ٨٠ وڵات لەوان ئێران بە سەرۆکایەتیی هاوبەشی یەکێتیی ئەورووپا و نەتەوە یەکگرتووەکان لە بروکسێل بەڕێوە چوو.
لە کۆبوونەوەی "داکۆکیی لە داهاتوویی سووریا و ناوچە" ، "فدریکا موگرینی" ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا، "ئانتۆنیۆ گوترێش" بەڕێوەبەری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، "ستەفان دیمیستۆرا نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری سووریایش بەشدارییان کردبوو.
قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی لێکراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیانەوە بۆ گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین بە سوودی ڕژێمی زایۆنی دەست پێ بوو.