نەیارەتی ئۆردۆن لەگەڵ کرانەوەی سنوورەکانی ئەو وڵاتە لەڕووی پەناخوازانی سووری
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i344242-نەیارەتی_ئۆردۆن_لەگەڵ_کرانەوەی_سنوورەکانی_ئەو_وڵاتە_لەڕووی_پەناخوازانی_سووری
دەوڵەتی ئۆردۆن ڕایگەیاند، لەبەر قەیرانی قووڵی دراڤیی ناتوانێ سنوورەکانی لەڕووی پەناخوازانی سووری واڵا بکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 30, 2018 06:49 Asia/Tehran
  • نەیارەتی ئۆردۆن لەگەڵ کرانەوەی سنوورەکانی ئەو وڵاتە لەڕووی پەناخوازانی سووری

دەوڵەتی ئۆردۆن ڕایگەیاند، لەبەر قەیرانی قووڵی دراڤیی ناتوانێ سنوورەکانی لەڕووی پەناخوازانی سووری واڵا بکات.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی سپۆتنیک، "جمانە غەنیمات" وەزیری ڕاوێژکار بۆ کاروباری میدیایی و وتەبێژی دەوڵەتی ئۆردۆن بەئاماژە بە بارودۆخی دژواری مرۆیی لەباشووری سووریا و ئاستی گرفتاری، ڕەنج و مەینەت کێشانی سووریەکان، وتی: بەداخەوە ئوممان ناتوانێ ئەو داواکاریانەی بۆ کرانەوەی سنوور لەڕووی پەناخوازانی سووری دێنەئاراوە، جێ بەجێ بکات.

غەنیمات بەپێداگریی لەسەر هەوڵی هەمووانی بۆ کۆتایی هێنان بە هەرچەشنە توندوتیژی و کوشت وبڕ لەناوچەدا وتی: ئەممان بۆ پاراستنی گیانی کەسانی سیڤیل بەتایبەت ژنان و منداڵان لەهەر چەشنە ڕێککەوتنێکی ئاگربڕ پێشوازی دەکا.

ئەو بەرپرسی ئۆردۆنییە لەکاردانەوە بە لێدوانگەلێک کە ئەممان بەبەرپرسی گرفتارییەکانی خەڵکی سووریا دەزانن، وتی: ئەممان لەبری کردنەوەی سنوورەکانی، ئامادەیی تەواوی هەیە بۆ دەورگێڕان لەو بارەوە ، هاوکاری ڕێکخراوی نەتەوەکان ووڵاتانی مەزنی جیهان بکات.

غەنیمات هەروەها هیوای خواست، ڕێکخراوی نەتەوەکان هەنگاوی پراکتیکی هەڵبگرێ بۆ یارمەتیدانی پەناخوازانی سووری و دابین کردنی پێداویستیی گوزەرانی ئەوان بەتایبەت ئاو، خۆراک و ئیمکاناتی پزشکی.

نووسینگەی ڕێکخەری کاروباری مرۆیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەم دواییەدا ڕایگەیاند، چل وپێنج هەزار کەس لە خەلکی باشووری سووریا ، ناوچە ئۆپراسیۆنییەکانیان جێهێشتووەو ڕوویان کردۆتە سنوورەکانی ئۆردۆن.