خاپوور کرانی ماڵی فەلەستینییەکان لە سووریا بە هاوکاریی تیرۆریستان و زایۆنییەکان
جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا وتی: گرووپە تیرۆریستییەکان بە هاوکاری ڕژێمی زایۆنی ماڵی فەلەستینییەکانیان لە سووریا خاپوور کرد.
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی سووریا (سانا)؛ "فەیسەڵ میقداد" رۆژی دووشەممە لە دیداری "پییەر کرێنبول" Pierre Krähenbühl بەڕێوەبەری ئاژانسی فریاگوزاری و کار و پیشەنانەوە بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان (ئانڕوا) لە دیمەشق وتیشی: لە قەیرانی سووریادا گرووپە تیرۆریستییەکان بەردەوام بە پەلاماردانی ئۆردوگاکانی فەلەستینییەکان لە سووریا ماڵ و خانووبەرە و هەروەها ژێرخانەکانی ئەوانیان تیا بردووە و سەدان دانیشتوویی ئەو ئۆردوگاگەلەیشیان کوشتووە.
جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا وتیشی: حکومەتی سووریا بایەخێکی تایبەت بە باروودۆخی فەلەستینییەکانی نێو سووریا دەدات و هەوڵ دەدات کاریگەریی قەیرانی ناوخۆیی سووریا لە سەر فەلەستینییەکان و سووریاییەکان بەرتەسک بکاتەوە و لەو ڕەوشە دەربازیان بکات.
مێقداد رژێمی زایۆنی بە بەرپرسی بەردەوام بوونی ئێش و ئازارەکانی گەلی فەلەستین و بێوەری بوونیان لە مافە سەرەتاییەکانیان زانی. ناوبراو بڕانی یارمەتییەکانی ئەمریکا و جێبەجێ نەکرانی بەڵێنەکانی سەبارەت بە بودجەی ئانڕوای ئیدانە کرد و وتی: ئەو کردەوەیە لە ئاراستەی خزمەت کردن بە ڕژێمی زایۆنی و بەشداری لە نالەبارتر بوونی باروودۆخی وشیاری فەلەستینییەکانە.
بەڕێوەبەری ئاژانسی فریاگوزاری و کار و پیشەنانەوە بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان (ئانڕوا) یش لەم دیدارەدا ئەو راژەکاری و ئیمکاناتەی دەوڵەتی سووریا لە ساڵانی رابردوودا بۆ ئاوارە فەلەستینییەکانی دابین کردبوو، پەسن دایەوە.