پێشوازی لە کرانەوەی بوارگەی سنووریی نەسیب لە سنووری ئەردەن وسوریا
سەرۆکی ژووری بازرگانی عەممان وتی : کرانەوەی بازگەی نەسیب بە قازانجی ئابوورییەکانی ئەردەن، سوریا و هەموو وڵاتانی عەرەبییە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، عیسا موراد سەروکی ژووری بازرگانی ئەمان شەوی یەکشەممە پێداگری کرد : بوارگەی نەسیب دەورێکی گرینگی لە پێوەندی ئابووریی دوو وڵات دا هەیە و چالک بوونەوەی ودابین کرانی ئاسایشی رێگای نێونەتەوەیی لەنێوان دوو وڵات دەتوانێ یارمەتی بدات بە گەیشتنی کاڵای ئەردەنی بۆنێو بازاڕی سوریا و لوبنان، ئەورووپا و وڵاتانی دەورووبەری بالکان.
سەرۆکی ژووری بازرگانی عەممان بە ئاماژەدان بە هاوبەشی فەرهەنگی و ئابووریی نێوان ئەردەن و سوریا هیواداری دەربڕی ، پێوەندی بەهێزی نێوان دوو وڵات ڕێگەی خۆی بدۆزێتەوە و ئەم پێوەندییە پێشەکییەک بێت بۆ پەرەی هاوکاریی ئابووری نێوان دوو وڵات و هەموو وڵاتانی عەرەبی .
سوپای سوریا ڕۆژی هەینی توانی بازگەی گرینگی سنووری نەسیب لە سنووری ئەم وڵاتە لەگەڵ ئەردەن بکاتەوە و ئاڵای سوریا لەم بازگەیە هەڵ بکات.