ڕژێمی ئیسراییل ، ئەمریکا وعەرەبستان، هۆکاری وەدواکەوتنی دامەزرانی دەوڵەتی نوێی لوبنان
ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی حیزبۆڵلا ی لوبنان بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە ڕژێمی زایونی، ئەمریکا وعەرەبستان لە ڕێبازی دامەزرانی دەوڵەتی لوبنان ، لەمپەر سازدەکەن وتی: تل ئابیب ، واشنتۆن وڕیاز پەرەسەندنی توانایی و دەسەڵاتی لوبنان وخۆڕاگریان پێ خۆش نیە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا شێخ نەبیل قاووق " ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی حیزبۆڵڵای لوبنان ڕۆژی شەممە لە رێ وڕەسمێکدا لە باشووری ئەم وڵاتە، بە پیداگری لەسەر ئەمەکە حیزبۆڵلا هەمووکات یارمەتی داوە هەتا لەمپەرەکانی دامەزرانی دەوڵەت لە لوبنان لە ناو بەرێت ڕایگەیاند : حێزبۆڵڵا لە هەوڵ وتەقالاکانی " میشل عەون" کە دەستەبەری ڕاستەقینە بۆ دامەزرانی دەوڵەتی یەکیەتی نیشتمانی لە لوبنانە ، پشتیوانی دەکات. قاووق ، دانەمەزرانی دەوڵەتی بە هەڕەشەیەک لەدژی بەرژەوەندی لوبنان زانی. دوابەدوای دامەزرانی پەرلەمانی نوێی لوبنان ، سەعد حەریری ٢٤ی مای ٢٠١٨ دوای بە دەس هێنانی پشتیوانی زۆرینەی پەرلەمان، لە لایەن " میشل عەون" سەرۆک کۆماری لوبنان وەکوو فەرمانبەری دامەزرانی کابینەی نوێی ناسێندرا ، بەلام ئەم فەرمانبەریەتیە هێشتا بە ئاکام نەگەیشتووە.