تشرینی یه‌که‌م 06, 2018 21:29 Asia/Tehran
  • تەشەنای سیاسەتی ترس وتوقانی ڕژێمی ئالی خەلیفەی بەحرەین

هاوکات لەگیڵ راگەیاندنی حیزب ، گروپ ودامەزراوەکانی بەحرەینی لەمەڕبایکۆتی هەڵبژاردنەکانی نومایشی ڕژێم، وەزاڕەتی ئالی خەلیفە هەڕەشەی کرد لە بایکۆت کەران.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ئیرنا ، وەزاڕەتی ناوخۆی ڕژێمی بەحرەین لە بەیان نامەیەکدا ڕایگەیاند : هەرکەس لەگەڵ سیاسەتی هەڵبژاردەیی ئالی خەلیفە نەیارەتی بکات، دەسگیر دەکرێت. ڕژێمی ئالی خەلیفە لە ترسی بەشداری نەکردنی خەڵکی ئەم وڵاتە لە هەڵبژاردنەکانی نومایشی کە بڕیارە ٢٤ی نوامبەرسێ سەرماوەزبەرێوەبچێت، لەحەوتەی ڕابردوو بە پەلامارکردن بۆ سەر ماڵ وکۆگە ئاوەدانەکان ، ژمارەیەکی زۆر لە شوڕشگیڕان یان دەسگیر کرد وگواستنیانەوە بۆ شوێنێکی نادیار. ڕەوتی " ئەلوەفای ئیسلامی " بەحرەین حەوتەی ڕابردوو وەکوو گەورەترین کۆمەڵی نەیاری رژێمی ئالی خەلیفە ، هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیان بایکۆت وپەلاماری هێزە ئەمنیتیەکانی ئالی خەلیفەیان بۆ سەر ماڵی خەڵکو دەسگیرکردنیان ، مەحکوم کرد. بزوتنەوەی " گەنجانی شوڕشگیری چواردەی فڤوریە ی بەحرەینیش بە دەرکردنی بەیان نامەیەک خوازیاری بایکۆتی هەڵبژاردنەکان وبەڕێوە چوونی کۆپرسیی لەم وڵاتە بوو. بەحرەین لە چواردەی فڤوریەی ٢٠١١ شایەتی ڕاپەڕینی جەماوەری لەدژی ڕژێمی ئالی خەڵیفە یە ، بەحرینیەکان خوازیاری لەسەر کار لابرانی رژێمی ئالی خەڵیفە وئازادی بەندیەکانی سیاسین.

سەرپەیڤ