بن سەلمان و بن زائید هەڕەشەیان کرد لە ترامپ لە مەڕ دۆسیەی خاشوقچی
یەکێ لە شازادە سەعودیەکان ڕایگەیاند کە شازادەی ئەبوزەبی و عەرەبستان هەڕەشەیان کردوە لە سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەرلە دەرکرانی بەیان نامەی کۆشکی سپی لەمەڕ دۆسیەی خاشوقچی .
بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا ، بە گیڕانەوە لە ماڵپەڕی هەواڵی خەلیج ئانلاین" شازادەیەکی سەعودی لە هەڕەشە نوێکانی محەممەد بن سەلمان ، وەلیعەدی عەرەبستان لە دژی دۆناڵد ترامپ ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا پەردەی لادا کە مەبەست لەم هەڕەشانە ئەمە بووە کە ترامپ لە گرتنی هەڵوێستی شەفاف وڕوون لە مەڕ ئەگەریی دەس تیدابوونی وەلیعەد لە دەرکردنی فەرمانی دەرکردنی کوشتنی جەماڵ خاشوقچی ، رٶژنامەوان وڕەخنە گری عەرەبستانی ڕابگرێت. ئەم شازادە سەعودیە کەئاگادارلە مەسەلەکانی پشت پەردەی بنەماڵەی پاشایەتیە بە گیڕانەوە لە سەرچاوە نێزیکەکان بە وەلیعەدی وتی، بن سەلمان هەڕەشەی لە ترامپ کردووە کە ئەگەر لەدژی ئەو کردەوە پیشان بدات ، بەڵگە ، زانیاری ومامەلەکانی ماڵیی ئاشکرا دەکات کە ئەم بەڵگە وسەنەدانەداهاتووی دەوڵەتی تاکی سەرۆک کۆمار دەخاتە مەترسیەوە. بە قسەی ئەم سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت ، تەنیا بن سەلمان هەڕەشەی لە ترامپ نەکردووە بەڵکۆ محەممەد بن سەلمان ، پاشای ئەبوزەبی یش کە لە یەکەم چرکەکانی کوژرانی خاشوقچی لەگەڵ بن سەلمان یەکگرتووی خۆی ڕاگەیاندبوو،هەڕەشەی لە سەرۆک کۆماری ئەمریکا کرد . بن زائید لە پەیامێکدا بۆ ترامپ داوای لێ کرد تاوانی دەستیدابوونی بن سەلمان لەم جەنایەتە بسڕێتەوە کەئەگەر وانەکات، مەمەڵەکانی ماڵیی ، ئیمتیازاتێک لە ئیمارات بە کۆمپانیەکانی ترامپ لە ناوخۆی ئەمریکا وئیمارات دەیدات ، ئاشکرا دەکات/. ترامپ ڕۆژی سێشەممە لە بەیان نامەیکدا ڕایگەیاند ، ئەگەری زۆرە وەلیعەهدی عەرەبستان لە کوژرانی ئەم رۆژنامەوانە ئاگادار بووە، بەلآم چاوپوشی کردن لە گرێبەسیەکانی چەندین ملیارد دوڵاری لەگەڵ عەرەبستان حەماقەتە .