قاسمی : جووڵانەویەک لە ویژدانە بێدارە جیهانیەکان بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە یەمەن دەسپێکراوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i354282-قاسمی_جووڵانەویەک_لە_ویژدانە_بێدارە_جیهانیەکان_بۆ_ڕاگرتنی_شەڕ_لە_یەمەن_دەسپێکراوە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی : جووڵانەویەک لە ویژدانە بێدارە جیهانیەکان بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە یەمەن دەسپێکراوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 16, 2018 13:06 Asia/Tehran
  • قاسمی : جووڵانەویەک  لە ویژدانە بێدارە جیهانیەکان بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە یەمەن دەسپێکراوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی : جووڵانەویەک لە ویژدانە بێدارە جیهانیەکان بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە یەمەن دەسپێکراوە .

بارام قاسمی  وتەبێژی وەزارەتی  دەرەوەی ئێران  لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵدەری مێهر کە ئەمڕۆ  یەکشەمە بە وتنی ئەوەی کە قەیرانی یەمەن چووتە ناو قۆناغێکی نوێیەوە  وتیشی : ڕێکخراو ی نەتەوەکان لە لایەکەوە  شێلگیرانەتر   پرسی  یەمەن  لێک ئەداتەوە و لە لایەکی  دیکەوە بڕێک لە ئوروپاییەکانیش  هەوڵ  ئەدەن  تا  لە دزەی  خۆیان لە ناو  هاوپەیمانی سەعوودی کەڵک وەربگرن . قاسمی  وێڕای ئاماژە  بە گەڵاڵەی  چوار بڕگەیی ئێران کە لە ئاڤڕیلی 2015 بۆ چارەسەری قەیرانی یەمەن  ڕادەست کرا  وتیشی   ئەو گەڵاڵەیە یەکێک لە ڕێگاکانە  کە دەتوانێ بواری ئاسایش و سەقام خۆش بکات و دۆخێکی ئاساییتر بگەڕێنێتەوە  بۆ یەمەن و کۆتایی بدات بە پرسی دەسدرێژکاری . وتەبێژی  وەزارەتی  دەرەوەی  ئێران  هەروەها  سەبارەت بە  ئاکامی  وتووێژەکان لە سوئید کە لە ژێر چاودێری  ڕێکخراوی نەتەوەکان  پێک هات هەنگاوگەلێکی ئەرێنی  هەڵگرتووە کە ئێران پێشوازی لێ دەکات . وتەبێژی  دەزگەی دیپلۆماسی  ئێران جەختی کرد  دەبێ هەوڵ بدرێت ؛  بە یارمەتی  ڕێکخراوی نەتەوەکان و هەموو وڵاتانی کاریگەر ، پرسی یەمەن بەرەو پچڕاندنی دەسدرێژکاری دەسدرێژکاران  بەدیهێنانی کەشێکی ئارام  ئاگربڕ   فەراهەم کردنی بارودوخێک بۆ یارمەتی گەیاندن بە نەخوشەکان و برینداران و   دابینی خۆراک و دەوا و دەرمان و یارمەتی مڕۆڤ دۆستانە و  بەردەوام بوونی  وتووێژگەلێک   لە ئێستکهوڵم  دەس پێیکرا .