مەترانی کڵێسەیەکی ڕۆم: سەرکەوتن لە قودس گرێدراوی سەرکەوتن لە سوریایە
مەترانی پلەبەرزی کڵێسەی رۆمی ئۆرتۆدۆکس لە قودسی داگیرکراو، دوژمنی فەلەستینی بە دوژمنی سوریاو سەرکەوتنی قودس بە سەرکەوتنی دەمشق زانی.
"عەتائوڵڵا حەنا" مەترانی مەزنی کڵێسەی رۆمی ئۆرتۆدۆکس لە قودسی داگیرکراو لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی ئەلمەیادین بەڕێزگرتن لە سوریا کە بەخۆڕاگریی لەتەنیشت فەلەستیندا قەت لە پرسی فەلەستین خافڵ نەبووە، وتی: دانیشتووانی سەرزەوینی پیرۆزی فەلەستین پێدادەگرن لەسەر داکۆکی، برایەتی، هاودەنگی و خۆڕاگرییان لەتەنیشت سوریادا.
عەتائوڵڵا حەنا جارێکی دیکە بەئاماژە بەوەی کە شاری قودس پێتەختی هەمیشەیی فەلەستینە، پێی داگرت: فەلەستینیان درێژە دەدەن بە خەباتەکەیان لەپێناو بەرەڤانی کردن لە سەرزەوینە فەلەستینیەکان.
مەتران حەنا بەئاماژە بەوەی کە هەوڵی داگیرکەرانی رژیمی زایۆنی و ئیستعمارگەران بۆ زەبر وەشاندن لە ڕیشە قووڵەکانی گەلی فەلەستین، بێ ئاکام دەبێ، وتی: ئەو رژیمە لە گۆڕانکارییەکانی جیهانی عەرەب بۆ جێ بەجێ کردنی گەڵاڵەی جۆراوجۆری لەشاری قودس، کەڵکی ناڕەوا وەردەگرێ.