بانگەوازی زانا بەحرەینییەکان بۆ بەشداری لە ڕێپێوانی رۆژی قۆدس
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i363273-بانگەوازی_زانا_بەحرەینییەکان_بۆ_بەشداری_لە_ڕێپێوانی_رۆژی_قۆدس
زانایانی بەحرەین خوازیاری بەشداری بەربڵاوی خەڵکی ئەم وڵاتە بوون لەڕێپێوانی ڕۆژی جیهانیی قۆدس دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 30, 2019 13:14 Asia/Tehran
  • بانگەوازی زانا بەحرەینییەکان بۆ بەشداری لە ڕێپێوانی رۆژی قۆدس

زانایانی بەحرەین خوازیاری بەشداری بەربڵاوی خەڵکی ئەم وڵاتە بوون لەڕێپێوانی ڕۆژی جیهانیی قۆدس دا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری تەسنیم، زانایانی بەحرەین بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایانگەیاند: ڕۆژی قۆدس، رۆژی ڕاپەڕینی مۆستەزعەفان بەرامبەر مۆستەکبیران بووە و کاتی ڕزگارکردنی فەلەستین و مزگەوتی ئەقسا نزیکە.

زانا بەحرەینییەکان هەروەها لە لاوانی ئۆمەتی ئیسلامی و شارومەندە بەحرەینییەکان داوایانکردووە بە ئامادەبوون لە رێپێوانی ڕۆژی جیهانیی قۆدس، پیلانەکانی دوژمنان دژی وڵاتە ئیسلامییەکان پووچەل کەنەوە.

ڕیپێوانی "رۆژی جیهانی قۆدس" سبەینێ هەینی (٣١ـمای ٢٠١٩) لە زۆریک لە وڵاتانی جیهان دا بەڕێوە دەچێت.

دوایین هەینی مانگی پیرۆزی رەمەزان لە سەر دەستپێشخەری ئیمام خومەینی (رە) بناغە دانەری  کۆماری ئیسلامی ئێران وەک ڕۆژی قۆدس ناودێر کراوە.