یاریدەری سکرتێری گشتیی ویفاقی بەحرەین : ئامانجی کۆنفرانسەکەی مەنامە لەنێو بردنی فەلەستینە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i363476-یاریدەری_سکرتێری_گشتیی_ویفاقی_بەحرەین_ئامانجی_کۆنفرانسەکەی_مەنامە_لەنێو_بردنی_فەلەستینە
یاریدەری سکرتێری گشتیی ویفاقی بەحرەین ئامانجی کۆنفرانسەکەی مەنامەی لەباربردنی کێشەی فەلەستین ڕاگەیاندو وتی: تەواوی گەلی بەحرەین دژی زایونییەکان و کۆنفرانسی مەنامەن و تەنیا ڕژێمی ئالی خەلیفەو بەکرێگیراوانی بە پێی فەرمانی ئەمریکییەکان و زایونییەکان لە بەرپاکرانی ئاوا کۆنفرانسێک داکۆکی دەکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 03, 2019 13:20 Asia/Tehran
  • یاریدەری سکرتێری گشتیی ویفاقی بەحرەین : ئامانجی کۆنفرانسەکەی مەنامە لەنێو بردنی فەلەستینە

یاریدەری سکرتێری گشتیی ویفاقی بەحرەین ئامانجی کۆنفرانسەکەی مەنامەی لەباربردنی کێشەی فەلەستین ڕاگەیاندو وتی: تەواوی گەلی بەحرەین دژی زایونییەکان و کۆنفرانسی مەنامەن و تەنیا ڕژێمی ئالی خەلیفەو بەکرێگیراوانی بە پێی فەرمانی ئەمریکییەکان و زایونییەکان لە بەرپاکرانی ئاوا کۆنفرانسێک داکۆکی دەکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر،«شێخ حسەین ئەلدیھی» یاریدەری سکرتێری گشتیی ویفاقی بەحرەین ڕۆژی دووشەممە پێی داگرت: قودس و مەککە لەو پیرۆزگانەی موسڵمانانن و ئەوەی لە قودس بەرەڤانی بکات لە مەککە بەرەڤانیی کردووە.

یاریدەری سکرتێری گشتیی ویفاقی بەحرەین وتیشی: کۆنفرانسی ئابووریی مەنامە نوسخەیەکی تازەی پەیمانی نەگریسی باڵفۆڕەو موسڵمانان دەبێ بە قۆستنەوەی تەواوی شێوازە ڕەواکان پوچەڵی کەنەوە، چونکو شکست پێ ھێنانی لە ڕاستی دا سەرکەوتنی فەلەستین دێتە ئەژمار.

ئەلدیھی وتیشی: بڕێک لە ڕژێم و وڵاتانی عەرەبی لە ھەڵوێستی فەرمیانەی خۆیاندا سستن و بە بەڵێنی چەند ملیارد دۆلاریی ئەمریکا تووشی دڕدۆنگی ھاتوون.

کۆنفرانسی مەنامە بڕیار وایە ٢٥ و ٢٦ی ژووئەن بە تەوەری گەڵاڵەی ئەمریکیی دژی فەلەستینیی «سەودای سەدە» لە پێتەختی یەخرەین دا بەڕێوە بچێت.

بەپێی ئەم گەڵاڵەیە، قودسی پیرۆز دەدرێتە ڕژێمی زایونی، ئاوارە فەلەستینیەکان لە وڵاتانی دیکە مافی گەڕانەوە یان نابێت و فەلەستین تەنیا دەبێتە خاوەنی ئەو سەرزەوینانەی کە لە لێواری ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن و کەرتی غەززە بەجێ ماون.