حوزه‌یران 09, 2019 17:03 Asia/Tehran
  • دان پێدانانی مێدیاکانی عەرەبستان بە کوژرانی 70 سەربازی ئەو وڵاتە

بڕێک لە سەرچاوە مێدیاکانی عەرەبستان ڕایانگەیاند بە پێی ڕاپۆڕتی ئەرکانی زانیاری گەیاندنی شەڕی ئەو وڵاتە ژوماری کوژراوانی ئەرتەشی عەرەبستان لە ئوپڕاسیونی هێزە یەمەنیەکان لە جیزان نەجران و عەسیر تەنیا لەماوەی ڕوژانی ڕابردوودا گەیشتە 70 کەس .

بە  گوێرەی   ڕاپۆڕتی  ڕۆژی  شەمەی  کاناڵی  ئەلعالەم  بە  وتەی   ئەو سەرچاوە  مێدیاییە  ئاماری  واقعی  کوژراوان  و بریندارانی  ئەرتەشی سەعوودی  زۆر زیاتر لەوەیە  کە  ڕادەگەیندرێت  چۆنکوو   ڕژیمی  ئالی  سەعوود  هەوڵ  ئەدات  تا خەسارەکانی  خۆی لە دەسدرێژی  دژی یەمەن  لە خەڵک بشارێتەوە .  موجتەهێد  لەقاودەری  بنەماڵەی  سەعوودیش  وتی  لە ماوەی   چوار ساڵی  ڕابردوودا    هۆزە  یەمەنیەکان  زاڵ بوونە  بەسەر   ناوچەیەکی  گەورەتر لە    وڵاتانی   بەحرەین  قەتەر و کوەیت  لە  خاکی  عەرەبستان .   لە  چەن ڕۆژی ڕابردوو دا    ئەرتەش  و   هێزە  جەماوەریەکانی   یەمەن  لە  چەن ئوپڕاسیوندا   توانیان  زاڵ  بن  بەسەر   20  بنکەی سەربازی  عەرەبستان  لە  پارێزگای نەجران  لە  باشووری   ئەو وڵاتە  و خویان  بگەیننە  نزیکی  شاری  نەجران . 

سەرپەیڤ