عەبدوللـەتیف ڕەشید: پەیوەندییەکانی عێراق و ئێران بتەو و مێژووییە
May 16, 2025 17:01 Asia/Tehran
سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند: ئێران دراوسێیەکی گرنگ بۆ عێراق دێتە ئەژمار. عەبدولەتیف ڕەشید وتیشی: "عێراق خاوەنی سنوورێکی دوور و درێژی هاوبەشە لەگەڵ ئێران و پێوەندی نێوان عێراق و ئێران گەلێک بتەو، بەهێز و مێژووییە، عێراق هەوڵ دەدات بۆ بەهێزتر کردنی ئەم پێوەندییانە لە بواری ئابووری، بازرگانی و کلتووریدا."
ناوبراو ڕاشیگەیاند: "بە کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەی سەرانی کۆمکاری عەرەب لە بەغدا، بۆ دیدار و وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی ئێرانی، سەردانی تاران دەکەم."