تەقینەوەی مین لە حومسی سووریا ، دوو زارۆک کوژران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i367127-تەقینەوەی_مین_لە_حومسی_سووریا_دوو_زارۆک_کوژران
بە هۆی تەقینەوەی مینی بەجێ ماو لە سەردەمی زاڵبوونی تیرۆیستەکان بەسەر پارێزگەی حۆمسی ناوەندی سووریا ، لانی کەم دوو مناڵ کوژران وسێ کەسی تریش بریندار بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 15, 2019 11:31 Asia/Tehran
  • تەقینەوەی مین لە حومسی سووریا ، دوو زارۆک کوژران

بە هۆی تەقینەوەی مینی بەجێ ماو لە سەردەمی زاڵبوونی تیرۆیستەکان بەسەر پارێزگەی حۆمسی ناوەندی سووریا ، لانی کەم دوو مناڵ کوژران وسێ کەسی تریش بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم ،ئەم مینە ڕۆژی چوارشەممە لە گوندی " حوس حجو" لە گردوپەڕی حۆمس دا تەقیەوە. تیرۆریستەکان لە کاتی داگیر کردنی پارێزگەی حۆمس وناوچەکانی تری سووریا ، بینا ئاوەدانەکان ، جادە ، شوێنە گشتیەکان ، ترۆمۆبیلەکان، ماتۆڕ سیکلتەکان وتەنانەت کەل وپەلی یاری مناڵانیان کردبووە داوی تەقینەوەیی کە نیشانەی دەسڕاگەیشتنیان بە بڕیکی زۆر مادەی تەقەمەنی بووە.