تیاچوونی ٧ بەکرێگیراوی سەعودی لە ھەڵمەتی دوورەنگێوەکانی یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i368515-تیاچوونی_٧_بەکرێگیراوی_سەعودی_لە_ھەڵمەتی_دوورەنگێوەکانی_یەمەن
دوورەنگێوەکانی یەمەن ٧ بەکرێگیراوی سەعودییان لە پارێزگای حججەی باکووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە کوشت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 12, 2019 08:37 Asia/Tehran
  • تیاچوونی ٧ بەکرێگیراوی سەعودی لە ھەڵمەتی دوورەنگێوەکانی یەمەن

دوورەنگێوەکانی یەمەن ٧ بەکرێگیراوی سەعودییان لە پارێزگای حججەی باکووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە کوشت.

کەناڵی ئەلمەسیرەی یەمەن ڕایگەیاند: ئەم ٧ بەکرێگیراوەی سەعودی ڕۆژی چوارشەممە لە ھەڵمەتی یەکەی دوورەنگێوەکانی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لە دوو بەرەی «ئەلمتون»و «سەلبە» لە پارێزگای حججەی باکووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە کوژراون.

سەرلەشکر «موحەممەد ناسر عاتیفی» وەزیری بەرەڤانیی یەمەن لەم دواییەدا جەختی کرد بوو کە دەرکەکانی دۆزەخ لە ڕووی داگیرکەران کراوەتەوە. عەرەبستانی سەعودی وێڕای هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکەوبە پاڵپشتیی ئەمریکا لە مارسی 2015 ەوە هێرشێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کرد و هاوکات ئەم وڵاتەی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆداوە. شەڕهەڵایساندنی عەرەبستان لە یەمەن کوژرانی پتر لە شانزەهەزار یەمەنی و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و هەڵوەدا بوونی ژمارەیەکی زۆری یەمەنییەکانی لێ کەوتووەتەوە  ئەمەو لە لایەکی دیکەوە داخرانی بوارگەکانی یەمەن ئەم و ڵاتەی لەگەڵ قەیرانی مرۆڤی دا بەرەوڕوو کردووەتە، بە جۆرێک کە دامەزراوە نێونەتەوەییەکان باسی ئەوەیان کردووە کە لە هەر دە خولەکێک دا منداڵێکی یەمەنی لە بەر باری خراپی خواردن و نەخۆشیی گیانی خۆی لە دەست دەدات.

دەست درێژکاریی سەربازیی عەرەبستان ھەروەھا وڵاتی دەستکورتی یەمەنیشی لەگەڵ کەم بوونی خۆراک و دەرماندا بەرەوڕوو کردووەتەوە. سەرباری ئەمەش ڕژێمی سەعودی و ھاوپەیمانەکانی ھەتا ئێستا نەیانتوانیوە لە بەر خۆڕاگریی جەماوەری یەمەن ئامانجەکانیان لەم وڵاتە مسۆگەر کەن کە بە دەستەڵات گەیاندنی دەستنیاکانی خۆیانە.