کۆمکاری عەرەب پیلانی ناتانیاھۆی لە بارەی کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن ئیدانە کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i368518-کۆمکاری_عەرەب_پیلانی_ناتانیاھۆی_لە_بارەی_کەرتی_ڕۆژئاوای_چۆمی_ئەردەن_ئیدانە_کرد
وەزیرانی کاروباری دەرەوەی کۆمکاری عەرەب، پیلانی بنیامین ناتانیاھۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونییان لەمەڕ لکاندنی بەشگەلێکی کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن بە سەرزەوییە داگیرکراوەکانی فەلەستینیان ئیدانە کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 12, 2019 09:58 Asia/Tehran
  • کۆمکاری عەرەب پیلانی ناتانیاھۆی لە بارەی کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن ئیدانە کرد

وەزیرانی کاروباری دەرەوەی کۆمکاری عەرەب، پیلانی بنیامین ناتانیاھۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونییان لەمەڕ لکاندنی بەشگەلێکی کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن بە سەرزەوییە داگیرکراوەکانی فەلەستینیان ئیدانە کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ڕادیۆوتەلەفزیۆنی یەکێتیی وڵاتانی عەرەبی (ASBU)، وەزیرانی کاروباری دەرەوەی کۆمکاری عەرەب لە دانیشتنێکی نائاسایی دا لە قاھیرە وێڕای ئیدانەکردنی وتەکانی بنیامین ناتانیاھۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی لەمەڕ لکاندنی بەشگەلێکی کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن بە سەرزەوییە داگیرکراوەکانی فەلەستینەوە، ئاوا ڕادەربڕینێکیان بە پێچەوانەی ڕەوتی سازان لێک دایەوە.

وەزیرانی کاروباری دەرەوەی کۆمکاری عەرەب لەم دانیشتنە نائاساییەدا لە بەیاننامەیەک دا ڕایانگەیاند: ئاوا ڕادەربڕینێکی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی بە واتای ئاڵوگۆڕێکی مەترسیدار و دەست درێژکارییەکی تازەی ڕژێمی زایونی و پێشێلکردنی یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان دەزانن.

بنیامین ناتانیاھۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: ئەگەر بێتوو لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی داھاتوودا سەرکەوێت، ڕژێمەکەی ھەوڵی ئەوە دەدات ھەتا بەشگەلێک لە کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن بلکێنێ بە سەرزەوییە داگیرکراوەکانەوە.سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی وتیشی: گەڵاڵەیەکی تۆکمەوتەواو لە بارەی دروستکردنی ھێندێک شارۆچکە لە ناوچەی «دۆڵی ئەردەن» دەداتە پەرلەمانی داھاتووی ئیسرائیل.

ڕژێمی ئیسرائیل بە دروست کردنی شارۆچکە زایونی نشینەکان بە نیازی گۆڕینی داڕشتی جوگرافیایی ناوچەکانی فەلەستین و بە زایونی کردنی سیمای ئەم ناوچانەیە بۆ ئەوەی دەستەڵاتی خۆی  لە ناوچە فەلەستینییەکاندا بچەسپێنێت.

ھەتا ئێستا زۆرێک لە وڵاتان و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان ئەو بەڵێنەی بنیامین ناتانیاھۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونییان کە لە ئاراستەی بانگەوازی ھەڵبژاردنی داھاتوو ئەنجامی گرتووە، ئیدانە کردووە.