کاردانەوەی لایەنگرانەی کۆمکاری عەرەب لەبارەی پەلامار بۆ سەر ئارامکۆ
کۆمکاری عەرەب بەبێ ئاماژە دان بە پەلامارەکانی رۆژانەی هاوپەیمانی سەعوودی بۆ سەر یەمەن، بانگەشەی کرد پەلاماری فڕۆکە بی فڕۆکەوانەکانی یەمەنی بۆ سەر دامەزراوەکانی نەوتی ئارامکۆ هەرەشەیەکە دژی ئاسایشتی نیشتمانی وڵاتانی عەرەبی.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی دەنگ وباسی میسری ئەلیۆم، دەبیرخانەی کۆمکاری عەرەب شەوی یەکشەممە لەبەیاننامەیەک پەلاماری تۆلە ئەستێنانەی یەمەنییەکان بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستانی سەعوودییان بە "ئالۆزی بەدی هێنەری مەترسیدار" وەسف کردووە.
کۆمکاری عەرەب بانگەشەی کرد بزوتنەوەی ئەنسارۆڵڵایی یەمەن ترۆریستییە و پێوەندییەکی نییە بە خەڵکی ئەم وڵاتە. ئەم ناوەندە هەروەها بە تاوانپاڵدان دژی ئێران بانگەشەی کرد تاران لە کاروباری وڵاتانی عەرەبی خۆی وەرئەدات. کۆمکاری عەرەب لەماوەی چوارساڵی رابردوو نەک تەنیا هیچکام لە پەلامارەکانیی فرۆکە جەنگییەکانی سەعوودی بۆ سەر ناوچە ئاوەدانەکانی یەمەنی شەرمەزار نەکردووە بەڵکوو بووتە تریبوونی تەبلیغاتی و باسکی دیپلۆماتیی سەعوودییەکان.
دەستدرێژی و پەلاماری سەربازی هاوپەیمانی سەعوودی بۆ سەر یەمەن، بووەتە هۆی کوژران و یان برینداربوونی دەیانهەزار کەسی سیڤیل لەم وڵاتە دا.
لەئاکامی پەلاماری دوینێ ١٠ فڕۆکەی بی فڕۆکەوانی سوپا و لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن بۆ سەر پاڵاوتنگەکانی نەوتی" بەقیق" و "خەریس "ـی بەشگەی ئارامکۆ، وەبەر هێنانی نەوتی نەپاڵاوتەی عەرەبستان بەرەوڕوی گرفت بۆتەوە.
"موحەممەد ئەلبەخیتی"ئەندامیی ئەنجوومەنی سیاسی بزوتنەوەی ئەنسارۆڵڵای یەمەن ڕایگەیاند، بێتوو پەلامارەکانی هاوپەیمانی سەعوودی بۆ سەر یەمەن ڕانەگیردرێت،پەلامارەکانی مووشەکی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر بنکە ومەتەڕێزی دەستدرێژکاران بەردەوام دەبێت ، هێزە یەمەنییەکان تا قووڵایی خاکی عەرەبستان و تەنانەت ریازی پێتەخت،پێشڕەوی دەکەن .