دادگەی سەربازیی لوبنان بڕیاری گرتنی بۆ قەسابی «ئەلخەیام» دەرکرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i368787-دادگەی_سەربازیی_لوبنان_بڕیاری_گرتنی_بۆ_قەسابی_ئەلخەیام_دەرکرد
یەکەم کۆبوونەوەی دادگەی «عامر ئەلفاخوری» ناسراو بە «قەسابی گرتووخانەی ئەلخەیام» ڕۆژی سێ شەممە لە لوبناندا بەرپاکراو بڕیاری گرتن بۆ ناوبراو دەرچوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 18, 2019 04:18 Asia/Tehran
  • دادگەی سەربازیی لوبنان بڕیاری گرتنی بۆ قەسابی «ئەلخەیام» دەرکرد

یەکەم کۆبوونەوەی دادگەی «عامر ئەلفاخوری» ناسراو بە «قەسابی گرتووخانەی ئەلخەیام» ڕۆژی سێ شەممە لە لوبناندا بەرپاکراو بڕیاری گرتن بۆ ناوبراو دەرچوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم «عامر ئەلفاخوری» سیخوڕی ئیسرائیلی کە بەرەو ئەمریکا ھەڵات بوو، دوای گەڕانەوەی بۆ لوبنان ڕۆژی ھەینیی ڕابردوو لە لایەن ھێزەکانی ئاسایشتی لوبنانەوە دەستبەسەر کرا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، شاندێک لە باڵوێزخانەی ئەمریکا دوێنێ سێ شەممە بەنیازی بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی دادگایی کردنەکەی «عامر ئەلفاخوری» بوون و کەچی ڕێگایان پێ نەدرا.

بە پێی سەرچاوە میدیاییەکانی لوبنان، ئاستی دەستوەردانی ئەمریکا لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییە لە بارەی دادگەکەی «عامر ئەلفاخوری» ھەڵکشاوە، ھەتا ئەو جێگایەی کە پارێزەرانی ئەمریکی پەیامی ھەڕەشاوییان بۆ وەزیرانی لوبنانی ناردووە.

«عامر ئەلفاخوری» دوای گیرانی دانی بە ھاوکاری لەگەڵ ئیسرائیل دا ناوە. ناوبراو لە کۆتایی دەبەی حەفتادا لە باشووری لوبنان بەرپرسی گرتووخانەی ئەلخەیام بووەو لە ڕێگای ھاوکاری لەگەڵ ڕژێمی زایونی ڕۆڵێکی زۆری لە ئەشکەنجەکردنی زیندانییە لوبنانییەکانی ئەم گرتووخانەیە دەگێڕاو لە بەر ئەو دڕندەکارییانەی وەک قەسابی ئەلخەیام ناوی درکرد بوو.

«عامر ئەلفاخوری» لە ساڵی ٢٠٠٠ چووە فەلەستینی داگیرکراوەوەو لەوێشەوە بە پاساپۆرتی ئیسرائیلی خۆی گەیاندە ئەمریکا.