مووشەکبارانی بنکە و مەتەرێزەکانی هاوپەیمانی سەعوودی لە "جەیزان"ی عەرەبستان
سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن شەی ڕابردوو لە وەڵام بە دەسدرێژی و جەنایەتەکانی هاوپەیمانی سەعوودی لە یەمەن، بنکە و مەتەرێزەکانی ئەو هاوپەیمانییەیان لە جەیزانی باشووری عەرەبستان دایە بەر پەلاماری مووشەکی.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن ڕایگەیاند؛ بە ٣ مووشەکی بالستیکی خۆجێی لە مۆدیلی "زلزال ١" بنکە و مەتەرێزەکانی دەسدرێژکارانی سەعوودییان لە ڕۆژهەڵاتی چیاکانی "الدود" لە جەیزان داوەتە بەر پەلامار.
ژێدەرە یەمەنییەکان ڕایانگەیاند زەبر و زیانێکی قورس لە سەعوودییەکان و بەکرێگیراوانیان کەوتووە.
عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا ، ئیمارات و چەن وڵاتی دیکە لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە شازدە هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.
شەڕنانەوەکانی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.
ڕژێمی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی تا ئێستا لەبەر خۆڕاگریی خڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لەم وڵاتەدا کە هەمان دەسەڵات گرتنە دەستی کەسانی دەسنیا و دارەدەستە.
سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن هەموو ڕۆژێ خاکی عەرەبستان بە مووشەکی بالستیک دەدەنە بەر پەلامار کە ئەو کردەوەیان لە ڕاستیدا کاردانەوەیەکە بەرامبەر بە دەسدرێژیی هاوپەیمانی سەعوودی بۆ سەر یەمەن و وەبەر پەلاماردانی خەڵکی مەدەنیی ئەم وڵاتە ئەنجام دەبێ.