نەیارەتی دەربڕینی بەغدا لەگەڵ ئەندامەتی ئێراق و ئیسراییل لە هاوپەیمانیی دەریایی ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i368901-نەیارەتی_دەربڕینی_بەغدا_لەگەڵ_ئەندامەتی_ئێراق_و_ئیسراییل_لە_هاوپەیمانیی_دەریایی_ئەمریکا
وەزارەتی دەرەوەی ئێراق پێی داگرت کە ئەم وڵاتە نابێتە ئەندامی هیچ هێزێکی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی کەنداوی فارس و نەیاری بەشدار بوونی ئیسراییل لە وەها هێزێکیشە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 20, 2019 08:51 Asia/Tehran
  • نەیارەتی دەربڕینی بەغدا لەگەڵ ئەندامەتی ئێراق و ئیسراییل لە هاوپەیمانیی دەریایی ئەمریکا

وەزارەتی دەرەوەی ئێراق پێی داگرت کە ئەم وڵاتە نابێتە ئەندامی هیچ هێزێکی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی کەنداوی فارس و نەیاری بەشدار بوونی ئیسراییل لە وەها هێزێکیشە.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گێرانەوە لە ماڵپەڕی هەواڵی ئەلمسلە؛ "ئەحمەد سەحاف" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی نابێتە ئەندامی هیچ هێزێکی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی بوارگە دەریاییەکانی کەنداوی فارس .

ئەسەحاف لە بەیاننامەکەیدا بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە ئێراق  نەیاری بەشدار بوونی ئیسراییل لە وەها هێزێکی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی بوارگە دەریاییەکانی کەنداوی فارسە، رایگەیاند کە بە بڕوای وڵاتەکەی، بەرپرسایەتی پاراستنی کەنداوی فارس لە ئەستۆی وڵاتانی قەراخ کەنداوە.

شایانی باسە کە دوابەدوای بڕیاردانی ئەمریکا لەمەڕ پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی دەریایی بە بیانووی دابین کردنی ئاسایشی هاتووچۆی گەمییەکان لە کەندای فارس، دەریای عومان، گەرووی هورموز و گەرووی بابولمەندەب، یەسراییل کاتس وەزیری دەرەوەی ڕژێمی زایۆنی جەختی کرد کە لەو هاوپەیمانییە دەریاییە و بەتایبەت لە بەشە تایبەتەکانیدا لەوان بەشی هەواڵگری بەشداری دەکات.

ئەوە لە کاتێکدایە کە سەرەتا عەرەبستان و پاشان ئیماراتیش ڕایانگەیاند کە بڕیاریان داوە ببنە ئەندامی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بە سەرکردایەتیی ئەمریکا بۆ دابین کردنی ئاسایشی بوارگە دەریاییەکان و پاراستنی سیستەمی هاوتووچۆی زەریایی ئازاد.