برینداربوونی 74 فەلەستینی لە 75مین هەینی رێپێوانی مافی گەڕانەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i368927-برینداربوونی_74_فەلەستینی_لە_75مین_هەینی_رێپێوانی_مافی_گەڕانەوە
لە پەلاماری لەشکەریانی رژێمی زایۆنی بۆسەر ئامادەبوان لە 75 مین هەینی رێپێوانی گەورەی مافی گەڕانەوە لە کەرتی غەززە ، لانیکەم 74 فەلەسنتینی بریندار بوون .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 21, 2019 03:46 Asia/Tehran
  • برینداربوونی 74 فەلەستینی لە 75مین هەینی رێپێوانی مافی گەڕانەوە

لە پەلاماری لەشکەریانی رژێمی زایۆنی بۆسەر ئامادەبوان لە 75 مین هەینی رێپێوانی گەورەی مافی گەڕانەوە لە کەرتی غەززە ، لانیکەم 74 فەلەسنتینی بریندار بوون .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم ، وەزاڕەتی تەندروستیی فەلەستین شەوی رابردوو رایگەیاند ، لە نێو برینداراندا دوو فریاگوزار بەرچاو دێن .

 رپێپێوانی مافی گەڕانەوە رۆژی هەینی لە ژێر ناوی " یەکدەنگیی لە گەڵ ئاوارە فەلەستینیەکان لە لوبنان  بەڕێوەچوو .

 لەشکەریانی زایۆنی لە میانی سەرکوت کردنی خۆپێشاندرانی فەلەستینی جیا لە فیشەکی جەنگیی ، گازی فرمێسک هێن و ژاراویان لە دژی فەلەستیینیەکان دەکار هێنا .

 رێپێوانی ئاشتیانەی مافی گەڕانەوە لە سی مارسەوە بە بۆنەی رۆژی زەوی لە کەرتی غەززە دەستپێبووە .

 لە سی مارسەوە تا ئێستا زیاتر لە 310 فەلەستینی لەم رێپێوانانەدا شەهید و لانیکەم 31 هەزار کەس بریندار بوونە .