نەتانیاهۆ فەرمانبەری پێکهێنانی کابینەی ڕژیمی زایۆنی بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i369187-نەتانیاهۆ_فەرمانبەری_پێکهێنانی_کابینەی_ڕژیمی_زایۆنی_بوو
"روون رێولین" سەرۆکی رژێمی زایۆنی شەوی پێنجشەممە،"بێنیامین نەتانیاهۆ" سەرۆک وەزیرانی ئێستای ئەم رژیمە کەلە هەڵبژاردنەکانیی ئەمدواییەی پەرلەمانی ئیسرائیل شکستی خواردبوو، فەرمانبەری پێکهێنانی کابینە کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 26, 2019 12:24 Asia/Tehran
  • نەتانیاهۆ فەرمانبەری پێکهێنانی کابینەی ڕژیمی زایۆنی بوو

"روون رێولین" سەرۆکی رژێمی زایۆنی شەوی پێنجشەممە،"بێنیامین نەتانیاهۆ" سەرۆک وەزیرانی ئێستای ئەم رژیمە کەلە هەڵبژاردنەکانیی ئەمدواییەی پەرلەمانی ئیسرائیل شکستی خواردبوو، فەرمانبەری پێکهێنانی کابینە کرد.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، نەتانیاهۆ دوای ئەمەی فەرمانبەری پێکهێنانی کابینە بوو کە وتووێژی ئەو لەگەڵ "بینی گانتس" سەرۆکی پارتی"سین و سپی" ڕژیمی زایۆنیستی و سەرکەوتووی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی ئیسرائیل بۆ پێکهێنانی کابینەی فرەلایانە بەرەو ڕووی شکست بوو. نەتانیاهۆ  بۆ پێکهێنانی کابینەکەی ٢٨ ڕۆژ دەرفەتی هەیە.نەتانیاهۆ دەبێ پشتگریی ٦١ نوێنەری پەرلەمانی رژیمی زایۆنیستی(کینێست) دەستبخات، بەڵام هەر ئێستا ٥٥ نوێنەر پشتگری لێوەدەکەن.

 گانتس یش ٥٤ نوینەر لە پارتەکانی چەپ و میانەڕەوی ڕژیمی زایۆنی پشتگری لێوە دەکەن.

 هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ڕژیمی زایۆیستی، سێ شەممە ١٧ـی سیپتەمەبەر بەڕێوە چوو.

 لە دووهەمین هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ڕژیمی زایۆنیستی لە ماوەی ٦ مانگی ئەمدواییە هیچکام لە دوو پارت نەیانتوانیوە ٦١ کورسی دەستبخەن تا کابینە پێکبهێنن.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی لیژنەی ناوەندی هەڵبژاردنەکانی رژیمی زایۆنیستی، پارتی "شین وسپی" بە ریبەری "بینی گانتس" سەرۆکی پێشووی ئەری لەم هەڵابژاردنانە ٣٣ کورسی و پارتی لیکوود بەڕێبەری نەتانیاهۆ ٣٢ کورسی دەستخستووە. یەک لە نیگەرانییەکانیی نەتانیاهۆ  بێتوو نەتوانێ جارێکی تر ببێتە سەرۆک وەزیران، موحاکمە کرانیی لە دادگە دایە بەهۆی گەندەڵییە دراوییەکانی.

پۆلیسی ئیسرائیل چوار دۆسییەی لە بارەی گەندەڵی دەوڵەتی و دراوی سەرۆک وەزیرانی ئەم ڕژیمە پێکهێناوە. نەتانیاهۆ یەکەم کاربەدەستی ڕژیمی زایۆنی نییە کە بەرەوڕووی لێکۆڵینەوەکان و لێپێچینەوە بۆتەوە. گەندەڵیی ئەخلاقی و دراوی لە نێوان کاربەدەستانی ئەم رژیمە دا باوە.